لە کوێ بێنم دڵ و هیوا و نیازێ

از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
 1 دقیقه  782 مشاهده
لە کوێ بێنم دڵ و هیوا و نیازێ
لە کوێ بێنم ڕەفێقێ دڵنەوازێ
ئەمن بێچارە و مەحرووم و مەئیۆس
دەرێغا کوا کەریمێ، چارەسازێ
دەروونم پڕ لە زووخاوی جەفایە
ئەسەف بۆ مەحرەمێ بۆ ئەهلی ڕازێ
وەکوو فەرهادی بێبەش تاڵە کامم
لە هیجرانی بوتی شیرین تەرازێ
سەروماڵم لە پێی دانا بە شۆڕی
دڵ و دینم لە دەس دەرچوو بە نازێ
لە سەد پەردەی حەقایق تێپەڕیوم
نەگەیمە ئیبتیدای عیشقی مەجازێ
وتم خەیمەی جەلالم پێ نیشان دەن
ئەڵێن مەردانە زوو بێنە جەوازێ
منی نالایەق و بێ تاعەت و دین
ئەمن ئاوارەی دڵ لانەوازێ
نییە هیچ مەلجەیێکی دین و دونیام
مەگەر سایەی دوو باڵی شاهبازێ
موغیسی ئەهلی عالەم غەوسی ئەعزەم
پەنای هەر غەمزەدە و ساحیب نیازێ
بە مەحموودی شەهی موڵکی ویلایەت
هەموو شاهانی دین بۆ ئەو ئەیازێ
لە ناپاکی مەبە تاهیرتخلص پەرێشان
بڵێ یا فەیزی ڕۆحی پاکبازێ