دڵا تا کەی لە بیری چاوی مەست و لێوی مەیگوونی
از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
2 دقیقه
986 مشاهده
دڵا تا کەی لە بیری چاوی مەست و لێوی مەیگوونی
بەسە ئیتواری فەرهادی، بەسە ئەخلاقی مەجنوونی
بەسەر نێشی بژانگت بێستوونێ گەر لەبن بێنی
وە یا پڕ کەی لە وەحشی .. وڵاتی نەجد و دەشت و هاموونیمتن نامشخص
ئەگەر لات و گەدای کووچەی هەژاری و بێنەوای دەوری
ئەگەر سیددیقی ساحیب شەوکەت و بەختی هومایوونی
هەناسەت گەر لەبن بێنێ ڕەی و ئەلبوزی زۆر بەرزی
وە یا فرمێسکی تۆ داگیر بکا خاڕەزم و جەیجوونی
ئەگەر شیعرت کەساد کا بەیتی نالی و کوردی و مەحوی
ئەگەر کانی فەساحەت، بەحری مەعنا، هەوری مەزموونی
هەژار و ناموراد و دوور لە دین و دانش و هۆشی
خزاو و بەشخوراو و بێ دەس و مسکین و مەفتوونی
مەزاجت تێکچووە هێندە مەزاجە حاسڵی ژینت
کەلامت لا کە ماڵە هێندە کەچڕەفتار و واروونی
هەناسەت بۆپڕووزی عالەمی داگرتووە و پەستی
لە تاڵەت شوعلە هەر تا ئاسمان ڕۆییشتووە و دوونی
بەڕاستی قامەتی ئیخلاس و سیدقت عەینی وەک ئەلفە
کەچی بۆ سادی عەینی مەهڕووخان وەک لام و وەک نوونی
بەهاری نەوجوانیت تێپەڕی و زستانی پیریت هات
کەچی بۆ کاری عوقبا لێڵی و بۆ دەهری دوون ڕوونی
بە یەک خەندە و نیگا شیرین، بە یەک عیشوە و جەفا تاڵی
بە یەک ناز و سەفا سوێری بە یەک غەمزە و هەرا توونی
بە نادانی بەسەرچوو عومری تۆ و نەتزانی نادانی
بنی توونی نەفامی جێتە، لای خۆت وەک فەلاتوونی
دەروونت دەفتەری زووخاو و داخ و دەردی هیجرانە
وەکوو لالە دەروون داخی، وەکوو غونچە جگەرخوونی
لە ئافاتی مەجازی تێپەڕە گەر بازی تەحقیقی
هەتا کەی کۆتری پێچوو خەمی ئەدواری گەردوونی
بەبێ چوون و چرا تاهیرتخلص مەکانت ئەوجی عولیایە
ئەگەر وەک پاکبازان دڵ بە یادی زاتی بێچوونی