لێو تینووە دڵ تاریک هانامە دەسا ڕەحمێ
از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
2 دقیقه
811 مشاهده
لێو تینووە دڵ تاریک، هانامە دەسا ڕەحمێ
ئەی نووری هودا لوتفێ، ئەی هەوری سەخا ڕەحمێ
ئەی خەڵوەنشینی قودس، ئەی حیلوەگوزینی فەیز
شەهبازی فەزای لاهووت مەحبووبی خودا ڕەحمێ
غوث الثقلينعربی ئامان، تۆ مەزهەری ئەنواری
من ڕووڕەش و بێ حاسیل بێ بەرگ و گەدا ڕەحمێ
ئەی من سەگی دەرماڵت، تۆ خۆ فەلەکی جوودی
بەم خوێڕییە سا جارێ، لەو خوانی عەتا ڕەحمێ
مایەم هەموو ناکامی، نامەم هەموو بەدنامی
هیممەت کە دەمێ قوربان، بەم ڕووڕەشە سا ڕەحمێ
کردوویە بە داخی ڕەش، عیسیان لە سەرین تا پێم
ئەی کانی سەفا هانا، ئەی بەحری توقا ڕەحمێ
تۆ سەروەری ئەخیاری، تۆ ڕەهبەری ئەبراری
سەردەفتەری ئەشرارم، پاماڵی جەفا ڕەحمێ
بەم قەلبە کە وا سووتا وەک پووشی دەر و دەشتان
بەم جیسمە کە وا وەستا وەک بەردی چیا ڕەحمێ
بەم مەینەتی حیرمانە، بەم زیللەتی هیجرانە
بەم حاڵە پەرێشانە بەم ڕەنج و عەنا ڕەحمێ
بەم دوور لە ئاواتە، بەم دەربەدەرە لاتە
بەو هەموە کەراماتە، خۆ کەم نییە جا ڕەحمێ
تاهیرتخلص بە هەموو ئیخلاس پاڕانەوەیە کاری
بەڵکوو بە کەرەم جارێ ئەو شاهە بکا ڕەحمێ