دڵ و دینم لە دەس چوو ئەی سەنەم سا بۆ خودا نازێ
از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
1 دقیقه
1041 مشاهده
دڵ و دینم لە دەس چوو ئەی سەنەم سا بۆ خودا، نازێ
کە بەش بمکاتە سەر دیسان نیگاهی چاوی تەننازێ
هەزار دەفتەر لە سینەمدایە ڕازی دەردی هیجرانت
ئەسەف سا من لە کوێ بێنم ڕەفیقی نوکتەپەردازێ
کە لەو دەر ماڵە والایە دەرت کردم بە سەد خواری
نەما ئیدی بەرەو ئەوجی ویساڵم حاڵ و پەروازێ
وەرە قوربان لە دووریت بەزمی عەیشی من تەماشا کە
نییە مەی غەیری فرمێسک، بێجگە ناڵە دەنگ و ئاوازێ
کە دووریت کرد لە من کاتم لە لا وەک تیغی تیژ وایە
جگە پەستی و پەشێوی نیمە گیانە یار و دەمسازێ
لە نازی چاوی مەستی حاڵی دڵ سا بێنە بیر تاهیرتخلص
چلۆنە؟ کۆترێکە زامزەدەی چنگووڕی شابازێ