دڵا تا کەی خەریکی خاک و خۆڵ وەک تیفلی نادانی
از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
2 دقیقه
1153 مشاهده
دڵا تا کەی خەریکی خاک و خۆڵ وەک تیفلی نادانی
لە بیری نوقڵی لێو بادامی چاوسێوی زەنەخدانی
بە یادی میسکی زوڵفی و ڕووسیائیت عەینی وەک میسکە
وەکوو کافوورە مووت تاکەی ئەڵێی مافووری پێشانی
دە ڕێکخە میسک و کافوورێ لە تاعەت بۆ حەنووتی خۆت
ئەگەر تۆ دانەچینی خەرمەنی ئەربابی عیرفانی
لە ئونس و ئولفەتە باست کە چی وەحشەت سەرا جێتە
کەری ژێرباری ئەممارەی، لەکن خۆت شەخسی ئینسانی
نییە کوفری جەلیت زاهیر دەسا شیرکی خەفی تا کەی
ئیتاعەی ئەمری شەیتان کەم بکە خۆ عەبدی سوبحانی
بە شیعر و قافیە و زەرب و عەرووز گەر امرأ القيسعربیی
بە خوتبە و سەجع و گوفتار و جەدەل گەر عەینی «سەحبانی»
دڵی خۆت خۆش مەکە بێ ڕێی حەقیقەت باقيلعربیی مەحزی
مەڵێ سیحرئافەرینم گیانەکەم تۆ میسلی طَيانعربیی
بە کردە وەک یەزیدی، کەی مەقامی بایەزید جێتە
کە بیرت لوقمەیە، چۆن حاییزی ئەوسافی لوقمانی
ئەسیری دامی زولفەینی قەتیلی نازی عەینەنی
نە ئەسری ئوسرەیی کافیر، نە کوشتەی نێو شەهیدانی
لە بیری مەی ویساڵی چاوەڕێی نوقڵی مەزەی ماچی
نە مەستی بادەیی تەوحید و مەحوی نووری جانانی
لە هەر کوێ ئەهلی دینە تۆ نەفوور و وەحشی و تۆڕی
لە هەر لا ئەهلی دونیایە نەدیم و عەبد و دەربانی
لە دانش دەم ئەدەی موستەجمیعی وەسفی غیوا و جەهلی
ئەبێژی ئەهلی دینم، تارکی فەرمانی قورئانی
بە باتن ڕەیمەن و زاهیر فریشتەی باغی فیردەوسی
بە سیرەت ڕەندی مەیخوارە بە سوورەت ئەهلی ئیحسانی
بە دەعوی سیدقی سەددیقی، بە مەعنی کیزبی بووجەهلی
بە گوفتە میسلی هاڕوونی بە کەردە شیبهی هامانی
دە لابە لەونی دووڕوویی، دە بگرە ڕەنگی یەکڕەنگی
یەکێ بگرە و بناسە گەر لە زومرەی ئەهلی ئیمانی
قەلادەی ئیتیباعی حەزرەتی خاتەم لە گەردەن نێ
ئەگەر تۆ ڕاست ئەڵێی و کەلبی قاپی غەوسی گەیلانی
بەبێ ئەنواری شەمسی شەرعی ئەحمەد ئەم شەوەزەنگەت
بە سوبحی سیدق و ئیمان ناگەیی تا چەندە حەیرانی
ئەگەر تۆ قادری ئەسڵی تەریقەی پیری خۆت بگرە
کیتاب و سوننەتە شێخی ئەتۆ و ئەنجامی فەرمانی
خەلافی نەفسی شووم بەو یاری گۆی بۆ سونەن تاهیرتخلص
هەتاکوو پێت بڵێم وەک خۆڵی ژێر پێی پاکی پاکانی