براکەم دڵ لەگەڵ تۆ ئاشتی نابێتۆ کە بێباکی

از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
 2 دقیقه  1230 مشاهده
براکەم دڵ لەگەڵ تۆ ئاشتی نابێتۆ کە بێباکی
لەگەڵ من ئاگری سۆزان لەگەڵ ناکەس وەکوو خاکی
لەگەڵ من ئاسمانی کەجڕەوی، بێ عەهد و ئیقراری
لەگەڵ ئەو عەردی ئارام و وەفادار و تەرەبناکی
بە مێهرم لایە فرمێسکە و بە قەهرم لایە خوێنڕێژی
تَعال اللهعربی چ سەففاحی، مَعاذ اللهعربی چ سەففاکی
لە میهری گەرم و قەهری ساردی تۆ من مات و حەیرانم
کە گاهێ وەک شەوی زوڵمەت، دەمێ وەک سوبحی ڕووناکی
لەگەڵ تۆ عومری من سەر چوو تەجاهول عوزری بێ جێیە
چلۆن دەرکت نەبردە دەردەکەم، خۆ خاوەن ئیداراکی
دەوای پاش مردنە بۆ من، هەموو ئەلتاف و ئیکڕامت
منت کوشت ئێستە جا بۆ دەرد و داخم سینە سەدچاکی
بەڵێ شاهی، بەڵێ ماهی، بەڵێ سەروی، بەڵێ گوڵشەن
بەری پێی خۆت نەدیوە، کەی لە بیری خار و خاشاکی
لەگەڵ عالەم وەکوو غەیسی کەرەم، پڕ جوود و ئیحسانی
لەگەڵ من قەحتەساڵی هەر خەریکی بوخڵ و ئیمساکی
نیشانەی عەدلی سەرمایەی حەیاتی ئەهلی عیرفانی
کە باسی من دەکەن قوربان، لە بیری زوڵم و ئیهلاکی
بە عومری ڕەنج و میحنەت دەممرێنی جا ئەڵێی چۆنی
بە قەرنێ جەور و زەحمەت ئەمکوژی ئەوسا ئەڵێی چاکی
دە بۆچ شیرینە لای تۆ سەبری تاڵ و بێ بەرم خۆ تۆ
فریشتەی ڕەحمەتی، پاکی، نەتیجەی خیلیمتن نامشخص ئەملاکی
مەبە قوربان لە دەرد و داخ و ناڵە و سەگوەڕیم عاجز
ئەتۆ هەر مانگی ئافاتی، ئەتۆ هەر شەمسی ئەفلاکی
ئەگەر بەدحاڵە تاهیرتخلص لێی ببوورە چونکە مەئیووسە
ئەتۆ تاهیر بە حەققی تاهیران ڕووحپاک و دڵپاکی