براکەم دڵ لەگەڵ تۆ ئاشتی نابێتۆ کە بێباکی

لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
 2 خولەک  1229 بینین
براکەم دڵ لەگەڵ تۆ ئاشتی نابێتۆ کە بێباکی
لەگەڵ من ئاگری سۆزان لەگەڵ ناکەس وەکوو خاکی
لەگەڵ من ئاسمانی کەجڕەوی، بێ عەهد و ئیقراری
لەگەڵ ئەو عەردی ئارام و وەفادار و تەرەبناکی
بە مێهرم لایە فرمێسکە و بە قەهرم لایە خوێنڕێژی
تَعال اللهعەرەبی چ سەففاحی، مَعاذ اللهعەرەبی چ سەففاکی
لە میهری گەرم و قەهری ساردی تۆ من مات و حەیرانم
کە گاهێ وەک شەوی زوڵمەت، دەمێ وەک سوبحی ڕووناکی
لەگەڵ تۆ عومری من سەر چوو تەجاهول عوزری بێ جێیە
چلۆن دەرکت نەبردە دەردەکەم، خۆ خاوەن ئیداراکی
دەوای پاش مردنە بۆ من، هەموو ئەلتاف و ئیکڕامت
منت کوشت ئێستە جا بۆ دەرد و داخم سینە سەدچاکی
بەڵێ شاهی، بەڵێ ماهی، بەڵێ سەروی، بەڵێ گوڵشەن
بەری پێی خۆت نەدیوە، کەی لە بیری خار و خاشاکی
لەگەڵ عالەم وەکوو غەیسی کەرەم، پڕ جوود و ئیحسانی
لەگەڵ من قەحتەساڵی هەر خەریکی بوخڵ و ئیمساکی
نیشانەی عەدلی سەرمایەی حەیاتی ئەهلی عیرفانی
کە باسی من دەکەن قوربان، لە بیری زوڵم و ئیهلاکی
بە عومری ڕەنج و میحنەت دەممرێنی جا ئەڵێی چۆنی
بە قەرنێ جەور و زەحمەت ئەمکوژی ئەوسا ئەڵێی چاکی
دە بۆچ شیرینە لای تۆ سەبری تاڵ و بێ بەرم خۆ تۆ
فریشتەی ڕەحمەتی، پاکی، نەتیجەی خیلیدەقی نائاشکرا ئەملاکی
مەبە قوربان لە دەرد و داخ و ناڵە و سەگوەڕیم عاجز
ئەتۆ هەر مانگی ئافاتی، ئەتۆ هەر شەمسی ئەفلاکی
ئەگەر بەدحاڵە تاهیرناسناوی ئەدەبی لێی ببوورە چونکە مەئیووسە
ئەتۆ تاهیر بە حەققی تاهیران ڕووحپاک و دڵپاکی