وەک شەماڵ گەڕیام بە بەرزانەوە

لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
 2 خولەک  1013 بینین
وەک شەماڵ گەڕیام بە بەرزانەوە
بە لاشەی لاواز خەم هەرزانەوە
کێوان بە کێوان سەختی سەرشاخان
تێپەڕیم لە گشت گوڵزار و باخان
نە شاخی دڵگیر نە باخی ئازیز
من زیز و دڵسارد وەک سەرمای پاییز
بەڵام ماندووییم ڕێ نەدا لە دڵ
نەترسام لە کێو لە دۆڵ و شەخڵ
شاوە و ماکوان بەندی بەنی گەز
پەلی هەواندەردڵ لە هەیبەت لەرز
سەرکانی ڕێزە کۆپی ساراوەند
ڕاخی پڕ پەرداخ شۆخی دڵپەسەند
دەشتم سەیران کرد کانی و سەرئاوان
هەمووم جریودەقی نائاشکرا دا وێران تا ئاوان
لووتکە بە لووتکە سەرشاخی بەمۆ
تا ئاخر قوللەی بەرزی زمناکۆ
کشەم کرد وەبان دەربەندیخاندا
لە سەلیم پیرک خۆمم نیشان دا
ئیتر نەوێستام وەک بەرقی بەڵا
شەونگم گەییم ئە گەورەقەڵادەقی نائاشکرا
فرە نەوێستام لەو جێگە چۆڵە
گژەم هات تا بان سەرشاخی سۆڵە
کە گەییمە سەر شاخی خۆش ڕەونەق
گۆشەی کێشابوو زوهرەی سوب شەبەق
لە ورشە و پرشەی زوهرەی بەیانی
کەوتەوە بیرم کاتی جوانی
دووکەڵی ڕەشی دڵی پڕ لە ئاخ
دای گرت شاخ و داخ دۆڵی قەرەداخناوی تایبەت
فرمێسکم چەشنی چەمی دێوانە
هاژەی کرد وەک تاف لەو سەر کێوانە