بە ئەبرۆت من لە خەمدا وەک هیلالم

از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
 1 دقیقه  720 مشاهده
بە ئەبرۆت من لە خەمدا وەک هیلالم
بە زوڵفت والە و ئاشوفتە حاڵم
بە نازت وێڵی سارا و کێو و دەشتم
بە چاوت من گرۆی خێڵی غەزاڵم
بە خاڵت پڕ سووەیدای میحنەتە دڵ
بە لێوت زۆر گەشە فرمێسکی ئاڵم
بە خەندەت لوئلوئی لالایە ئەشکم
بە غەمزەت وەحشییە هۆش و خەیاڵم
بە ڕازت ئاشکرایە دەرد و داخم
بە گوفتارت ئەمن دەم پڕ لە ژاڵم
بە خۆشیت خەستەکەی دەردی فیراقم
بە شادیت بەرزە گریە و ناڵەناڵم
بە عەهدت بێبەرە نەخڵی مورادم
بە سوێندت ناسەوابە ڕای ویساڵم
بە عەقدت پڕ گرێ پڕ ئێشە ڕۆحم
بە حەجلەت موفلیسی وێرانەماڵم
بە جەبهەت ڕۆژی ناکامیم دەمی دا
بە گۆنات هاتووە کاتی زەواڵم
بە شۆخیت ئارەزووم بێ بەرگ و بارە
بە ماچت شەربەتی ئاماڵە تاڵم
بە باڵات وشکەسەروی باغی شادیم
بە دووریت نیوەسووتی تەن زوخاڵم
بە پەیمانت قەڵای شادیم هەڕۆژا
بە ئیقرارت بوڵەندە داد و قاڵم
بە شەوقی تۆ کە سووتا ڕۆح و گیانم
بە شۆڵەت هەڵپڕووزا پەڕڕ و باڵم
وتم پوختەم وەکوو تاهیرتخلص لە عیشقا
کەچی هێشتاکە زۆر نادان و کاڵم