ئەی برا باسی من و ڕەنجی فیراق
از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
1 دقیقه
962 مشاهده
ئەی برا باسی من و ڕەنجی فیراق
بوەتە واتەی هەموو ئەربابی ویفاق
دڵی سووتاوە بە حاڵم هەموو کەس
غەیری بێ ترس لە خودا و ئەهلی نیفاق
بەو برۆی جووتە کە هەر وەک تاقە
مام لە هۆش و خیرەد و تاقەت تاق
بەو دوو لیمۆیە کە بیماری غەمم
دەگرین جوملە بە حاڵم عوششاق
بەو دوو چاوانە کە شەیدای ئەتۆم
با بکەن لۆمە و تانەم ئافاق
تۆ هەموو کاسی مەرامت بە موراد
من وەکوو کاسەیی خاڵی وڕ و واق
زاقە چاوم کە چی تاهیرتخلص ڕۆیی
مَن لِا لامِهِ صدري قد ضاقعربی