بە من چی شادمانی ڕۆژی نەورۆز

از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
 1 دقیقه  929 مشاهده
بە من چی شادمانی ڕۆژی نەورۆز
بە من چی خۆشی خۆشی جێژنی پیرۆز
من و دەردی فیراق و ئێشی حیرمان
من و شیری جگەربڕ تیری دڵدۆز
من و هەوری هەناسە و تاوی فرمێسک
بزیسکەی ئاری دڵ وەک بەرقی گیانسۆز
من و نەکبای فیراق و نەکبەتی بەخت
من و جیسمی لەژێر پێی هیجرەدا تۆز
من و تانەی دوو چاو و تانەی ئەغیار
بەبێ ڕوخساری یارم عالەمەفرۆز
من و ڕەسمی بچووکی و سەربە ژێری
ئەتۆ و بەرزی دەماخ و شێوەیی قۆز
ڕەقیبت دی وتت ئەی شۆخی لاوچاک
منت بینی وتت هۆمامە ڕیش بۆز
دوو لەعلی تۆ لەبۆ ئەو شەهدی جانبەخش
دوو چاوی تۆ لەبۆ من میحنەتامۆز
کە ئەو پەروانەیە بۆ بەزمی جانان
لە دڵدا من دەسووتێم میسلی فانۆز
لەگەڵ ئەودا بە عەینی شەکر و شیری
بەڵام دەردا بە مندا نایەنی پۆز
لە تۆ پیرۆز بێ ئەی قیبلەی نیازم
کە هەر تۆی مانگی ڕووناکی گەل و هۆز
بژی ئارام و ڕێک و خۆش و مەسروور
نەوەک تاهیرتخلص خەریکی بەختی ئاڵۆز