بۆ گوڵێ پەردەی دڵم پڕ بوو لە خار
از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
2 دقیقه
1071 مشاهده
بۆ گوڵێ پەردەی دڵم پڕ بوو لە خار
کەس نەبێ وەک من زەبوون و دوور لە یار
یار و یاریم دوژمنی ڕۆح و دڵە
دڵنەوازیم دڵشکێنی و گەنجە مار
با ببارێ چاوی من فرمێسکی خوێن
بەڵکوو عاڵەم گشت ببێتە لالەزار
با لە بەرقی ئاهـ و گرمەی هەوری غەم
پێک بهێنم هەر زەمان فەسڵی بەهار
با لە گەرمی سۆزی کینەی سینەکەم
هەر وەکوو هاوین زەمان کەم پڕ شەرار
با لە تانەی خەلق و سوونەی ئاهی سەرد
یەخبەنان کەم دەشت و کێو و بەرد و دار
هەروەکوو دەوران منی ئاوارە کرد
با منیش خەلقی جیهان کەم بێقەرار
من کە ما باخی ئومێدم بێ سەمەر
من کە کەشتی ئارەزووم سووتا بە ئار
من کە یارانم وەکوو مارانی ڕەش
نۆشی منیان کرد بە نێشی پڕ لە ژار
سا پەنای دەرماڵی کێ بەم بۆ نەجات
غەیری غەوسی ئەعزەم و قوتبی مەدار
سەیدی زومرەی گیرامی ئەولیا
سەروەری پاکان ئیمامی باوەقار
ڕەهبەر و قەییومی جوملەی کاینات
حایزی ئەخلاقی حەق عالی شوعار
دۆستی حەق، مەحبووبی فەخری مورسەلین
وارسی عیلمی لەدون، واڵاتەبار
من سەگی دەرماڵی ئەو شاهەنشەهەم
نیمە ترسی شێر و گورگی ڕۆژگار
تاهیراتخلص بۆ ڕێزە ئێسکی خوانی ئەو
زۆر بەجێیە گەر بکەی گیانت نیسار