بە پاکی تەور و ئەخلاق و نیژادت

از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
 1 دقیقه  1141 مشاهده
بە پاکی تەور و ئەخلاق و نیژادت
چییە سووچم دەمێ ناکەومە یادت
بە شیوەن عومری من سەرچوو بە تاڵی
کە بتبینم بە شیرینی و بە شادت
مورادی من لە دونیادا ئەتۆ بووی
لەگەڵ من حەیفە، نەمزانی مورادت
ئەتۆ بووی مەعدەنی حیلم و عەداڵەت
بەڵام بێچارە مەحروومم لە دادت
مەگەر ڕەنگی زەمانەت گرتووە وا
بە ئەم خەڵقە نەماوە ئیعتیمادت
هەموو عالەم لە فەیزت بەهرەمەندە
بەڵام بۆ من خەسیسە تەبعی ڕادت
بە چاو ئاو و بە دەم ئاگر بە سەر خاک
ئەوی تاهیرتخلص لە دەس عومری بە بادت