تا هیممەتم کوتای بە تەمەننا دەری بەڵا

از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
 1 دقیقه  833 مشاهده
تا هیممەتم کوتای بە تەمەننا دەری بەڵا
دەربەس بووە بە ماڵی ئەمن کیشوەری بەڵا
دەستی قەزا کڵاومی لە مزگێنییا فڕاند
ئەو کاتە نایە سەر سەری من ئەفسەری بەڵا
هێشتا کە بێشکە قەلعەئەمانی ئەمن بوو غەم
هێنایە سەر وڵاتی دڵم لەشکەری بەڵا
ڕوتبەی لە کۆهکەن گەلێ ئەو بان کراوە سەبت
عوششاقی ڕووت، نێوی لەنێو دەفتەری بەڵا
هەر سوبح و شامێ بۆ منی بێچارە پێشکەشە
بێشک لە باخەوانی جیهان نۆبەری بەڵا
کێ بوو کە قامەتی وەکوو نەی مایەوە و نەبوو
چەوت و چەمیدەیی ئەسەری چەنبەری بەڵا
یام خۆ لە چاوەکانی ئومێدی نەهاتە خوار
سەد دورجی سەربەمۆر لە دوڕ و گەوهەری بەڵا
تاتایە تا بەدەم شنەیی باوە زوڵفەکەت
یاران چ چارە کەم سەری هەڵدا سەری بەڵا
سووتام لەتاوی گەرمی گڕەی گیانستێنی غەم
تاهیرتخلص کە کەوتە سەر سەری من سێبەری بەڵا