دڵ تەویەتی و لەبۆ لەبی خۆی بێقەرار ئەکا
از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
1 دقیقه
1169 مشاهده
دڵ تەویەتی و لەبۆ لەبی خۆی بێقەرار ئەکا
تادارە مەیلی پڕ بە دەمی دەنکەنار ئەکا
دوێنێ هەموو جیهان شڵەژابوون وتم چییە؟
وتیان: وەفا و پیاوەتییە لێرە بار ئەکا
وەک گا بە باڕەخوێنی هەواوە نزایەتی
هەر عاشقێ وڕاوەیی بۆس و کەنار ئەکا
وەک ئاوی ژێری کایە فەریبی نەکا بخۆی
پیاوی هەوا کە مل کەچ ئەکا و خۆی هەژار ئەکا
شێخم لە هەر کوێ کردیە سەر مینبەری ڕیا
هەر عارفە کوڕانە لە ئەو جێ فیرار ئەکا
کۆتا کە دەستی خۆزگە لە داوێنی دەهری دوون
دوور بە لە مووچە گیانە هەتا پێت کار ئەکا
ئاوی ژیانی خزر نەسیبی کەسێکە وا
بەو خاکی بەردەرە دڵ و گیانی نیسار ئەکا
تاهیرتخلص لە خاکی ڕێگوزەری دڵبەرێکە جێی
بەو خاکی ڕێیەت هەفت فەلەک ئیفتیخار ئەکا