موعجیزەی یاری پەری چیهرە دڵارامم دەکا

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  1576 مشاهده
موعجیزەی یاری پەری چیهرەی دڵارامم، دەکا
شەتتی ساوا، تاقی کیسرا، ئاگری زەردەشت فەنا
ڕووی جیهان بێ ڕەونەقە یاران بڵێن با دەرکەوێ
سەروقەددی جامەنەسرین ماهڕوویی گوڵقەبا
هۆش لە کوێ؟ ئارام لە کوێ؟ هەی قوڕ بەسەر خۆم و خیرەد
چاوی پڕ ئەفسوونی مەیگوونی بە ئیما دڵ دەبا
بەخ بەخ ئەی یاران تەماشای شەوکەتی ئەم جیلوە کەن
دیدەئاهوو عەنبەرینموو موشکبوو حۆریلەقا
ڕووی دڵارامم بەهەشتێکە لە ئیمکانی خولوود
ئارێ ئارێ مەنعی نەسلی ئادەمی بۆیێ دەکا
دڵ بە لەمحە ناسرەوێ هەرگیز لە پەیکانی موژەی
دەمبەدەم ئیمابەئیما دێ وەکوو تیری قەزا
ڕەشکی نافەی، بۆنی زوڵفی، قەلبی غونچەی کرد بە خوێن
وا لە گەردنیا خەراجی گەردنی ئاهووی خەتا
گەر لە سایەی ئاستانەی دڵبەرم جێ دەست کەوێ
قەت هەوەس ناکەم شەرەف ئیتر لەژێر باڵی هوما
جان موحەققەر نەقدبەرکەف، سەرفکەندە و مونتەزیر
خوسرەوی خووبان بڵێن: سالمتخلص ئەوا پێشکەش دەکا