90- بەلەد
وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە
1) سۆندێ دەخۆم بەم باژێڕە،
2) تۆش نیشتەجێی ئەم باژێڕەی؛
3) بە باب و نەتەوەکەشی،
4) ئێمە جسناتی مرۆمان دەگەڵ خەمان وەدی هێنا.
5) ئاخۆ ئێستا وا بیر دەبا هەرگیز کەس دەرۆستی نایە؟
6) ئێژێ: سامانێکی زۆرم لەدەس داوە.
7) ئاخۆ ولۆ خەیاڵ دەکا کە هیچ کەس ئەوی نەدیوە؟
8) ئەدی ئێمە دوو دیدەمان پێ نەداوە؟
9) زمانێکیش و جووتێ لێو؟
10) ڕێگەی هات و نەهاتیشمان نیشان نەدا؟
11) وەلێکان ئەو خۆی لە ڕێگەی هەڵەت نەدا؟
12) کوو دەزانی مەبەس لە ڕێی هەڵەت چییە؟
13) ئازادکردنی کۆیلەیە.
14) یا نان دانە، لە ڕۆژی قاتی و قڕیدا.
15) بە هەتیوێکی بێ کەسی نزیکی خۆی.
16) یان هەژارێکی خاکەسەر.
17) دیسان ئەبێ لەوانەش بێ کە بوونە خاوەن باوەڕ و بۆ خۆگری و دلۆڤانی، یەکتریان ڕاسپاردووە.
18) ئەوانە بەختەوەرانن.
19) کەسانێکیش کە بە نیشانانی ئێمە بێ بڕوا بوون، ئەوانە بەدبەختەکانن.
20) چارەنووسیان ئاگرێ بێ دەرەتانە.