ڕەفیقان سەیری ئامین کەن کە چ مومتاز و شیرینە

از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
 2 دقیقه  691 مشاهده
ڕەفیقان سەیری ئامین کەن کە چ مومتاز و شیرینە
لە باغی جوانیا دائیم خەریکی ناز و گوڵچینە
لە بۆ ماچی دەمی کوڵمی تەماشا ئەرقەمی زوڵفی
بە میسلی ئەژدەها هەر دوو چ مەنناعێکی پەرژینە
دووسەد عاشق لەلای بمرن ئەبەد ڕوویان لە لا ناکا
ئەوەندەی عەیبە ئامنیە کە چەند بێ ڕەحم و بێ دینە
بە جوانی ماهی ڕوخساری لە نەوعێ مەست و مەغروورە
لە کەس باکی نییە ئەسڵەن، لە تیری تانە تەئمینە
بە تیری غەمزەیی نازی دڵ و جەرگم بریندارە
بحمداللهعربی شەهیدم من، بە سوێی ئەو زامە خوێنینە
وەکوو مەجنوونی سەرگەشتە، هەمیشە جێم دەر و دەشتە
لە عەشقی ڕوویی ئامینە کە دڵ هەر شوغڵی ناڵینە
ڕەفیقان ئێوە هەر وەک من تەماشای جوانی ئامین کەن
جەماڵی حوانی ڕەنگینە، بەڵی قابیل بە تەحسینە
دەمی ئاخر ئەگەر جارێ ببینم ڕوویی پڕ نووری
سەلب نابێ ئیمانم، ئەو مردنەیشم لە لا ژینە
زەعیف و زەردی ئامینم، نەخۆشی دەردی ئامینم
لە دووری یاری شیرینم وجوودم خەیلێ بێ تینە
ئەگەر بۆم بانگی ئامین کەن، بخوێنن سوورەتی یاسین
کە زیندوو ئەبمەوە دووبارە بە ئەو ئەلفازە شیرینە
ویساڵیتخلص دڵ بریندارە، بە دەردی خۆی گرفتارە
شیفای ئەو دەرد و ئازارە، بە ماچی لێوی ئامینە