دڵ حەپسی چییە فیرقەتی دڵدار و نەحیفە

از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
 2 دقیقه  848 مشاهده
دڵ حەپسی چییە؟ فیرقەتی دڵدار و نەحیفە
وەک مورغی قەفەس بێکەس و بێ یار و کەسیفە
ڕووزەردە بەدائیم وەکوو ئەوراقی خەریفە
ئەی یار لە ڕوو لابدە ڕووبەندی قەدیفە
بە مسیلی قەمەر دەرکەوێ ئەو ڕەنگە زەریفە
لەم غوربەت و بێ ڕاهییە وا لەنگ بووە قاچم
لەم کەوتن و هەڵسانە وەکوو کۆنە دەمی پاچم
زینهار لە ۆ کۆیی حەبیب جارێ کە ناچم
بەینێکە منی بەندە بەبێ خەلعەتی ماچم
بۆ مەنعی دەکەی مەتڵەبی من سووک و خەفیفە
من مەستی شەرابی لەبی نەویاری ڕەسیدەم
یەک دەفعە لە وەسڵت گوڵی ئارام نەچیدەم
ئەی باعیسی ئارام و دڵ و قەلبی ڕەمیدەم
گەردانی قەد و قامەتی تۆ، جیسمی خەمیدەم
قوبانی غوباری بەری پێت جانی شەریفە
بەم عەترە وەکوو غونچەیی بوستانی بەهەشتی
بەم هەیئەتە حەسرەت، حۆر و غیلمانی بەهەشتی
بەم سافییە وەک لوئلوئوو و مەرجانی بەهەشتی
مەعلوومە کە سەردەفتەری حوورانی بەهەشتی
سەر تا بە قەدەم نازک و پڕ وەسف و لەتیفە
مەجنوون و سەراسیمەیە جەمعییەتی دانە
بەم جیلوەیی ڕوخسارە دەڵێی سوبح و بەیانە
ئەو ئەبرۆ و موژگانە، دەڵێی تیر و کەوانە
ئەو نوقتە کە دەیکەی بە زوبان پێم بڵێ جانە
بۆچ وایە کە تەئسیری وەکوو شەرعی حەنیفە
بۆ دەردی مەریزان لەبی مەحبووبە، دەوایە
گەر سەرفی بووە عومر بە خۆڕایی ڕەوایە
ئەم سینە کە وەک مەیکەدە پر ساز و نەوایە
لەم کاولە دنیایە کە جێی جەور و جەفایە
مەقسوودی دڵ و دیدەمە دیداری حەنیفە
تۆ شاهیدی گوڵبەرگ و ئەمن شێت و فەقیرم
تو شاهی جوان بەخت و ئەمن پیرێ کەبیرم
تۆ ماهی جیهان تاب و ئەمن کوێر و زەریرم
تەزعیف کەمەندم، نییە لازم، مەعلوومە ئەسیرم
بەو پەرچەمە موعتەللەیە، بەو زولفە لەفیفە
مەجرووحە دەردی هیجرانە محەممەد
هەمتایی ویساڵیتخلص دڵی بوریانە محەممەد
شەیدایی ڕوخ و دڵبەری جانانە محەممەد
ئەلئانە کە ئاوارەیی ئالانە محەممەد
ببینە کە بێ هەمدەم و بێ یار و حەریفە