دوێشەوێ لە مەیکەدە شاهید بە ڕوویی نازەوە

از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
 3 دقیقه  687 مشاهده
دوێشەوێ لە مەیکەدە شاهید بە ڕوویی نازەوە
هاتبوە بەزمی عاشقان بە سەد ڕمووز و ڕازەوە
ئامادە بوو موتریب لەوێ بە تار و چەنگ و سازەوە
ساقیش بە جام و بادەوە، بە غەمزە و فەخر و نازەوە
گەدا بوو پادشا لەوێ، بە سەد هەزار ئەیازەوە
عەجەب شەوێ بوو ئەو شەوە جام بلوورینی دەم بە دەم
دائیر بوو دائیم پڕ لە مەی، مانەندی دەوری بەزمی جەم
جۆش هاتبوو بە ناری عەشق کوورەی دڵی ئەهلی کەرەم
لەم دەوری پڕ عەدالەتە نەمابوو زوڵم و جەور و غەم
ڕەقیب خەریک بوو شەق بەرێ بە ڕەنگی وەک بەرازەوە
بەڵێ زۆر خۆش بوو ئەو دەمە سەیری گوڵستان و چەمەن
ڕەنگین بوو سارا بە گوڵی مینا و لالە و سەمەن
ئاوازی قومری و عەندەلیب خۆش بوو لە گوێچکەی ئەنجوومەن
هەر کەس باوەشی گرتبوو شیرین حەبیبەی گوڵبەدەن
منیش ئەمڕوانی بۆ دڵبەر کە بێ لە ڕێی نیازەوە
کە دیم لە وەختی سوبحدەم شۆخێ بە دوو شەمامەوە
سەلامی کرد و هاتە پێش قەدەم قەدەم بە لامەوە
لەبانی نایە سەر لەبم بە ناز و ئیبتیسامەوە
لە خۆشییا هۆشم نەما، حەیاتی خستە قامەوە
بۆ قەتڵی عاشق هاتبوو بە شەمعی جانگودازەوە
ڕامان بوارد ئەو شەوە بە دەنگی جەنگ و ئای و نەی
----------متن نامشخص
من مەستی لەعلی ساقیی و شاهید خەمۆشی جامە مەی
لە فەیزی جام و بادەوە بووبووین بە شاهی موڵکی ڕەی
دنیا لە ڕەغمی موددەعی خۆشە بە عەیش و نازەوە
حەمدەن زەمانی عوشرەتە ڕۆیی بەجارێ هەوری غەم
سارێژ بوو زامی تیغی غەم، نەماوە هیچ دەرد و ستەم
حەدیقە جوان و خۆش هەوا هەروەک گوڵستانی ئیرەم
مەیخانە ساز و پڕ نەوا لە دەنگی سازو زیر و بەم
بە جامی زەڕ بە من ئەدا ساقی بە عیشوە و نازەوە
ئەی نەونیهالی مەستی جەم، ئەی یاری گوڵعوزاری من
ئەی سەرووی باغی گوڵ بە دەم، ئەی شۆخی نازداری من
ئەی شەمعی عاشقان بە جەم، ئەی نووری چاوی تاری من
ئەی دافعی دەرد و ئەلەم، ئەی غونچەی سەوزاری من
هێنای بەهاری عاشقان بە ڕەنگ و بۆیی تازەوە
بە لەنجە چون کەبوتەری، لە شێوەدا وەکوو پەری
مەوزوونە سەروی قامەتت، مانەندی تەبعی ئەنوەری
حەیاتی جاویدان ئەدەی بە لێو کە عەینی کەوسەری
کردت بە ڕۆژ دەیجووری شەو، بە ڕوو وەک شەمسی ئەنوەری
تەسدیقە دەعوای یووسفیت بە جووتێ چاوی بازەوە
سوبحی فەرەح تلووعی کرد ڕەقیب خەریکی هیجرەتە
عوسرەت بەجارێ باری کرد، ڕۆژی ویسال و عوشرەتە
ڕۆیی زستانی حوزن و غەم بەهاری عەیش و لەززەتە
موژدە ویساڵیتخلص، مەیکەدە، ئیمڕۆ میسالی حەننەتە
مەعشووقە ڕووی لە ڕەحمەتە، لە لوتفی بێ نیازەوە