حەمد و سەنا بۆ خوایێ کە رب العالمينە

قەسیدەی باران
از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
 4 دقیقه  493 مشاهده
الحمدالله منقسيء الخلق و الاسرارعربی
ثم الصلاة علي حببيبه المختارعربی
حەمد و سەنا بۆ خوایێ کە رب العالمينعربیە
منه الصلاة علىٰ شفيع المذنبينعربیە
بفضلك يا رب صل علي المختارعربی
و آله الاطهار و الصحب أجمعينعربیە
یا ڕەب بۆ خاتری ئەو شاهی مەککە و مەدینە
بفەرموو یا میکائیل بارانێ ببارێنە
بارانێ بە ڕەحمەت بێ، بێ ڕەنج و موشەققەت بێ
بەسەر خاکی عالەما بە لوتفی خۆت بڕژێنە
هەموو خاکی ناسووتی، بە ڕەحمەتی لاهووتی
بە زومڕود و یاقووتی، سەوز و سوور بنەخشێنە
ئێمە شووم و بەدکارین، هەموو خەجاڵەتبارین
لە ڕووی تۆ شەرمەسارین، تۆ ڕەحمی خۆت بنوێنە
بە ناو هەموو ئیسلامین، قەومێکی ناتەمامین
دەمێکە حەپسی دامین، لە زەیقەت دەرمان بێنە
مەخلووقێکی زەعیفین، فێری گەنمی زەریفین
بە نانی جۆ کەسیفین، بە چاکە بن لاوێنە
مەعلوومە کەس نامێنێ، هەموو عالەم ئەمرێنی
بە ڕەحمەتی خۆت یا ڕەب بە قاتیمان مەمرێنە
غەریب و دڵ مەحزوونین، هەموو شێت و مەجنوونین
لە قاپی تۆ مەحجووبین، چاوی لوتفت هەڵبێنە
ماڵخوراو و مەعزوورین، ئیمساڵ هەموو مەغدوورین
بە ئافات و مەئموورین، یا ڕەب هەقمان بسێنە
فەقیر و گرفتارین، هەموو دڵ بریندارین
ئەتباعی شای موختارین، نیهایەتی غەم بێنە
عالەمێکی بێهۆشین، مەستی خواب و بێگۆشین
بە شمشێری قەهری خۆت، یا ڕەب مەمانترسێنە
موقتەدیر و کارسازی هەم غەنی و بێ نیازی
سا تو ئیمامی ڕازی ئەم چەرخە وەرسووڕێنە
ئێمە هەر چەند غەددارین، ڕووڕەش و لێوبەبارین
نەخۆش و دەردەدارین، بێ ئاو مەمانخنکێنە
ئێمە کورد و بێعارین، پڕ کینە و نابارین
یا ڕەب هەر چەند بێزارین، پەرژینی دین مەشکێنە
کورد خەریک گڕوگاڵە، وەک مناڵی یەک ساڵە
بێ قووەت و کەم باڵە، مایەپووچ و بێ شوێنە
کورد تازە توو دەچێنێ، بەرد لە بۆرە دەردێنی
لە جۆی نۆکەند ئاو دێنێ، خودا باشی بۆ بێنە
بێچار و ناعیلاجین بە ڕەحمی تۆ موحتاجین
ئومێدەوار و ڕاجین، بێ ئاو مەمانفەوتێنە
ڕەززاقی کائیناتی، بکە دەفعی ئافاتی
بە پاڵەوانی قاتی یا ڕەب مەمانپروێنە
هەر چەند ئێمە حەیوانین، بێ عەقڵ و هەم نادانین
زۆر تالیبی بارانین، یا ڕەب مەمانڕەنجێنە
ڕووت و قووت و بێ تووکین، ناڕەواج و مەهتووکین
لەناو عالەما سووکین، یا ڕەب دڵمان مەشکێنە
یاخوا باران ببارێ، دڵخۆش ببین بەجارێ
بە گوڵهایی بەهاری، سەراسەر بیخەمڵێنە
وەختێ کە هەرزانی بوو، دڵ مەیلی سوڵتانی بوو
شوغلی غەزەلخوانی بوو، یا ڕەب مەمانشێوێنە
تۆ کەریم و ڕەحمانی، بە ڕەحمەتی ئاسمانی
بە موسیمی نیسانی، نرخی ئەشیا بشکێنە
هەم ڕەحیم و کارزانی، بۆ عالەمی ئینسانی
بە بارانی ئاسمانی باغ و بوستان بەربێنە
دینی ئیسلام شیرینە، بە نان دڵی نوورینە
یاڕەب لەسەر ئەم دینە، تا هەین بمانژیێنە
عالەم دڵی پڕ شۆرە، خودا تۆ ڕەحمت زۆرە
بە ڕەحمەتی عامی خۆت، زەراعەتمان پێک بێنە
خودا گەر مەیلی بێنێ، لە زیللەت دەرمان بێنێ
هەموو ئافات ئەمرێنی، قادرێکی حەق سێنە
یا ڕەب بە بێ بارانی، کەوتووینە پەرێشانی
بە عیللەتی گرانی، یاڕەب مەمانمرێنە
عالەم هەموو شێواون، حەیران و ناتەواون
بە ئایەی لا تقنطواعربی، ئاوی ڕەحمەت بڕژێنە
مەخلووق لەبەر بێ نانی، کەوتوونە سەرگەردانی
یا ڕەب بە بێ بارانی، مەزرووعمان مەسووتێنە
ویساڵیتخلص تۆ نادانی، مەکە فیکری بێ نانی
ئەکەویەوە هەرزانی، خوا أرحَمُ راحِمينعربیە