ئەڵێن چونکە نەیانداینێ ئیدارە میللەتی لادێ

ئیدارەی مەلا ئێستا لە لادێ
از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
 1 دقیقه  475 مشاهده
ئەڵێن چونکە نەیانداینێ ئیدارە، میللەتی لادێ
قوبووڵمان کرد مەعاش گوتمان هەموو قەیناکا قەوماوە
حکوومەت حەوت دینار و نیو هەموو مانگێ سەری میعاد
بەبێ مننەت ئەمانداتێ، هەزار جار ماڵی بێ ئاوە
ئەگەر خوا وای نەکردایە ئەبووین قەرزاری چوارتایی
سەدی وەک تۆ لەژێر قەرزا تەماشا پشتی چۆماوە
بە حەمدیللا نەجاتمان بوو لە بۆڵەی میللەتی لادێ
ئەوی ئێستا مەلا ئەیخوا لەلادێ عەینی ژەهراوە
بەراتی ئەشرەفی لادێ کە ساڵی دوانزە پەنجایی
ئەمە ساڵێک و سێ مانگە کە ئێستا دوانی هەر ماوە
مەلای بێ کەسب و کار ئاوا ئیدارەی چۆن ئەبێ تەئمین
ئەگەر بێت و قوبووڵی کا، مەلا شێت و خڵافاوە
مەگەر هەر زەڕڕەیە غیرەت لە دڵیا قەت نەبێ مەوجوود
وەئیللا بار ئەکا ئەڕوا کە ئەرزی خوایی نەبڕاوە
مەلا گەر هەر قوبووڵی کا نەتیجە خوا قوبووڵ ناکا
لە جێیێ تر ئەدا ڕزقی خۆ خوا ماڵی نەسووتاوە