ئینسانێ وەکوو من کە فەلەک تەفرەیی دابێ

از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
 5 دقیقه  1119 مشاهده
ئینسانێ وەکوو من کە فەلەک تەفرەیی دابێ
بەم حاڵە هەموو دەم لە وەتەن دوور و جودا بێ
پابەندی ڕەهی غوربەت و دووچاری بەڵا بێ
بێچارە دڵی تا لە غەم و غوسسە ڕەها بێ
وا چاکە بە شەو دولبەری غەمخواری لەلا بێ
غەمخواری وەفا پەروەری خۆش نەقش و نیگارێ
یەک سیمە بەری تاجی سەری میهری دیارێ
باڵامیان، عەرعەری قەد، سەروی چنارێ
دڵداری جەبین ئەنوەرێ، هەم لالە عوزارێ
هەر تایە لە زوڵفی بە مەسەل ماری سیا بێ
بینای بەسەر ڕاحەتی دڵ قووەتی تەن بێ
ئەرکانی حەیات و سەبەبی نەزمی بەدەن بێ
شمشادە قەدێ، موو کەمەرێ، لالە سەمەن بێ
نەشکوفتە گوڵێ، غونچە دەمێ، پستە دەهەن بێ
پێویستە کە غەمخوار و یاری بەوەفا بێ
نەوڕەستە گوڵێ بێ کە بەبێ خار و دڕک بێ
یارێ بێ تەڕ و تازە و گوڵبەرگی لەچک بێ
بینتێکی بەدەن نازک و هەم نەرم و شلک بێ
وەک ناری خڕی گوڵ بە دەمی تازە مەمک بێ
دوندانی وەکوو گەوهەر و دۆر، بە بەها بێ
هەرچەندە کە هەر دێتەوە سەر چاردە ساڵی
گەر بێت و هەماغۆشی کەسێ بێ بە حەڵاڵی
خاریج بێ لە تەقریری زوبەن حەددی کەماڵی
بێروون بێ لە تەحریری قەڵەم حوسن و جەماڵی
ئەربابی سەفا، مەعدەنی حەق، کانی حەیا بێ
نەقشین و سیەهـ پەرچەم و ئەگریجە موعەتتەر
ئەبرۆی هیلالی وەکوو میحرابێ بەرابەر
موژگانی وەکوو نێزە و چاوی وەکوو ئەختەر
ڕوخساری بکا حوجرەیی تاریک، مونەووەر
خورشید سیفەت، ساحێبی ئەنوار و زیا بێ
موشکین و موعەنبەر مووێ، ڕوومەت گوڵەباغێ
چاومەست و کەمان ئەبرۆیێ ڕوو شێوە چراغێ
ڕۆژ بێتە گوڵی مەجلیس، شەو شەمع و وەتاغێ
خاڵێکی لە گۆنا بێ، وەکوو زاغێ لە باغێ
ئەو خالە خەیاڵی خیرەدی حوکەما بێ
شەوگاری وەها یەعنی دەمی پایز و زستان
زۆر خۆشە لە گەڵ هاودەم و هەمسوحبەتی مەستان
واسیل بێ بە باغاتی گوڵی سینە و بوستان
نارنجی شەمامەی بەغەڵی بگری لە دەستان
پر چنگ وەکوو بەی، سەری پەنجە سوا بێ
جانانی سنەوبەر بەری قەد میسلی منارێ
تەرلانی بەدەن شوش و جوڵانی گوڵنارێ
فەتتانی نەباتێ لە دوو لێوانی ببارێ
بستێنە بە دەم بۆسە و شیرین مەزارێ
یاقووتی ڕەوان بە مەسەل ئاوی بەقا بێ
ئەندامی کە سەر تا بە قەدەم زێوەر و خشڵن
وەک سینە بە سنجاخەوە وەک دەستی بە بازن
گەهـ ماچی دەمادەم بکە گەهـ دەست لە گەردن
لاولاو سیفەت، دەم بەدەم و تێکەڵی یەک بن
یەک بۆسە لە خەددی سەمەنی ئەرز و سەما بێ
ڕووبەندی لە ڕوو لابدە با دەرکەوێ خاڵی
هەمسەر بە لەگەڵ دەسرەیی ڕەش و چەفتەیی ئاڵی
یەک تەن بە لەگەڵ سینە و پشت و بز و باڵی
یەکسەر کە کراسی بەر و یەکبەر کە شەواڵی
واسڵ بە گەنجێ کە تەلیسمی نەشکا بێ
گەنجێکی وەها بێ بە مەسەل خەزنەیی سوڵتان
مومکین نەبێ دیداری لە بۆ دیدەیی ئینسان
مەحفووز بێ لە فیکری بەد و مەحرووس بێ لە تاڵان
نەیدیبێ چ ئەعزایێ بەجوز پەنجەیی دەستان
سیڕێ بێ کە مانەندی سوها بێ، نەسوابێ
قوببێکی مودەووەر بە مەسەل بەیزەیی بەیزا
دورجێکی موجەووەر بێ وەکوو دورجی شەهنشا
مەخفی بێ لە عالەم لە سەرا تا بە سورەییا
گوڵگون میان لە نەزەر لالەیی حەمرا
دوڕڕێکی درەخشەندە وەکوو نەجمی سەما بێ
بەرجەستە بێ ئەو قوببە وەکوو قوببەیی قەندیل
مەمدوح بێ لەنێو عالەم و لایەق بێ بە تەبجیل
نەیدیبێ بەنی ئادەم و نەیکردبێ تەحسیل
ئەم عالەمە تالیب بێ لە بۆ وەسلی بە تەعجیل
دوککانی توحەف بە حروف عەینی بەقا بێ
نوکتێکی دەقیق بێ کە شرووحی نەکرابێ
بەحسی ئەوێ بۆ خەلقی هەم و عەینی خەتا بێ
وەک عونچەیی نەشکوفتە حیجابی نەدڕابێ
وەک دۆڕ و سەدەف ساحێبی ئیعزاز و بەها بێ
ئایینە سیفەت جیلوەدەهـ و عەکس نوما بێ
وەک خەیمەیی سوڵتانی دەبێ ڕوو لە حەوا بێ
ڕەنگین بێ بە بەرزی لە نەزەر، مسیلی سەما بێ
وەک کارگی کوێستانی سپی بێ بە سەفا بێ
هێند تورت و لەتیف بێ، سەری نەختێ قڵیشابێ
پۆشیدە وەکوو سۆفی لە نێو خەڵوە خزابێ
یا کومەڵە زیوێ لە سەخا دوور و بەعید بێ
وەک لەعلی بەدەخشانی عەجەب سفت و سەعید بێ
گوڵبەر بێ وەکوو ناری خڕ و تازە ڕەسید بێ
وەک بەرگی گوڵان، وەقتی نیهان قەترە چەکید بێ
دڵ تەنگ بێ بە ڕوشدی وەکوو تەبعی مەلا بێ
شەیئێکی تیا بێ بە مەسەل چووزەرە ڕێواس
درزێکی پەیا کردبێ بەو دوڕڕە چو ئەڵماس
مەحجووب بێ لە بەدکار من الجنة و الناسعربی
توسیفی دەمی تەنگی سەری خەڵکێ بکا کاس
قورسێکی موزەههەب بێ وەکوو دورجی تەڵا بێ
گەنجینەیی ئەو گەنجە بلوورینە سوورین بێ
وەستابێ لەسەر ساقی وەکوو دوڕڕی سەمین بێ
زانوویی وەکوو قوببەیی ڕەنگین حەسین بێ
ساقی وەکوو ئەستوونەیی زەڕڕین مەتین بێ
کەعبی وەکوو یاقووت و لە بۆ قووەت دەوا بێ
ئەقدامی عەسەل بێت و موسەففا بە کەماڵی
وەک شیری سپی بێت و وەکوو مەی بێ بە ئاڵی
یارێکی عەقەب نازک و مەتبووعی ویساڵیتخلص
خڕ بێت و مودەوە بێ وەکوو سێو بێ بە کاڵی
بۆ دەردی ویساڵیتخلص بەری پێی ئاوی شیفا بێ