شەوی یەکشەممە واقیع بوو لە ماڵی ئێمە پەنهانی

چوون بۆ سەر دەعوەت
از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
 1 دقیقه  628 مشاهده
شەوی یەکشەممە واقیع بوو لە ماڵی ئێمە پەنهانی
کە بێن بۆ ماڵی شێخ ئەوڵا، بە ئیزنی شاهی ڕەببانی
کە هاتین گەینە ماڵی شێخ کەریمی حاجی ڕاوەستاین
لەناکاو هات بە گوێمانا عەیانەن دەنگی گۆرانی
گوزەرمان کرد لە ماڵی شێخ کەریم و نەختێ ڕابوردین
کە گوێمان گرت لە ماڵێ، گرتوویانە بەزمی ڕەندانی
نیگامان کردە ئەو بەزمە لە قاپی تۆزێ ڕاوەستاین
لە پاشا هاتینە مەنزڵ، عەجەب جێیێکی نوورانی
کە تێفکرین لە قاپی دوو خەریکی ئامەدوشود بوون
دڵێکی سەروباڵا و گوڵێکی زوڵف ڕەیحانی
لەپاش دانیشتنی بەینێ، جەنابی خاڵە شێخ عەوڵا
بە چاکی چایی حازر کرد لەگەڵیا گۆشت و بریانی
کەبابچی شێخ حەسەن نایش، مودەببیر شێخ حەسەن بارێ
برایم موتریبی بەزم و ویساڵیتخلص شەمعی بوستانی