ئەلا ئەی ئەهلی کاشانە بە جێ بێنە ڕەسمی موسوڵمانی

از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
 2 دقیقه  674 مشاهده
ئەلا ئەی ئەهلی کاشانە بە جێ بێنە ڕەسمی موسوڵمانی
بە جان و دڵ بە جێ بێنین نەسیحەتهایی لوقمانی
لە گوێ مەگرن قسەی بەدگۆ، بە پەندی حەق ببن عامیل
بەدائیم چاکە بنوێنن بە چایی چاکی ڕەحمانی
خەریکی توخمی چاکی بن لە ئەرز و مەزرەعەی دونیا
کە توخمی چاکە چا دێنێ لەبۆ فەللاحی ئینسانی
تەعامی چایی حازر کەن لەبۆ هەر کەس کە وارید بوو
وە ئیللا خار و ڕیسوا بن مەکەن دەعوای سولەیمانی
ئەبێ ناچار قوبووڵی کەن کەواتە لۆمەیی عالەم
کە چونکە جێبەجێ ناکەن ڕەوشت و ڕەسمی میهمانی
تەماشا کەن قەریبی دوو سەعاتە ئێمە دانیشتووین
کە ناپرسن لە ئێمە گەرمیانین یا خۆ کوێستانی
مەبن ڕووگرژ لەبۆ میهمان چ موسلیم بێ چ کافر بێ
حەدیسی اكرموا الضيفعربی لە گوێ کەن جەهر و پەنهانی
سەخی بن هەر وەکوو حاتەم بەجێ بێنن ئومێدی خەڵق
مەبن دڵتەنگ وەکوو مومسیک بە وەسواسێکی شەیتانی
ئەوە پەندێکە من دەیڵێم ئەگەر ئێوە لە گوێ بگرن
کە چونکە دۆست شەخسێکە بڵێ هەر عەیب و نوقسانی
ویساڵیتخلص ئێستە میهمانە، لەبۆ چایی پەرێشانە
سەماوەر دەم کەن و چایی لەگەڵ قەند بێتە مەیدانی