هەر دەمە دونیا بە نەوعێ دێتە پێشێ گەهـ وەکوو
از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
2 دقیقه
735 مشاهده
هەر دەمە دونیا بە نەوعێ دێتە پێشێ، گەهـ وەکوو،
بووکی ساحێب نازە گەهـ عەییارە وەک خەسوو
شاهبازی تالعت وەقتێ لەسەر سەر دادەنێ
بۆ نەدامەت گەهـ لەنێو ماڵت دەخا سەد کوندەبوو
بەعزە جارێکت دەداتێ ئیقتیداری بێ شومار
گەهـ ڕەزیلت وا دەکا، موحتاج دەبی بۆ بەندی ڕوو
پر گوڵی دەکا جارێک لەنێو باغی وەتەن
گەهـ دەکا دەستت لە خارستانی غوربەت پڕ دڕوو
گەهـ بە تاجی شاهی و دەوڵەت سەرئەفرازت دەکا
گەهـ لە نێو خاکی گەدایی و نەگبەتا دەتخا بە فوو
زاهیری دەستووری عەدلە و باتینی غەددارییە
باوەڕت بێ کەس لە دەستی مەکری دونیا دەرنەچوو
هەر کەسێ یەک دەفعە تێفکری لە پێداوی جیهان
هەر ئەڵێ تا سەر لە نێو گۆماوی غەمدا پێوە بوو
گەر بە تەئییدی فەلەک تالع نەبی کۆشش چییە
بێ جەسارەت بەختی خۆت گەر بێ ببەخشێ، بێ بنوو
من کە ڕۆژ و شەو شکایەتمە لە دۆستانی زەمان
دەم بە دەم مەحکەمترە زەنجیری غەم وەک زوو کە بوو
مەتڵەبەم وا بوو کە دل زایع نەکەم، نەیدەم بە کەس
ئەو دەمەی ڕۆیی عەزیزم، ئیختیارم پێ نەبوو
جێنشین بوو مەودەیێ ئەندۆهی هیجران و فیراق
وەقتی وەسڵی شادمانی ڕەهرەوی بوو هاتووچوو
چاوەکەم با من نەمێنم لەم زەمانەی بێ وەفا
هەر چی تێفکریم سەعاتێ دڵ لە غەم خاڵی نەبوو
فکری دیەنیم بوو کە چی دەردی فیراقم کەوتە سەور
ئەمی محەممەد هەر غەمێکم بوو ئەوێستا بوو بە دوو