گوێ بگرە لە من ئەی بادی سەبا

از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
 4 دقیقه  880 مشاهده
گوێ بگرە لە من ئەی بادی سەبا
بێ بۆ بەردەزەرد بێ عوزر و بەها
میروەحەی زوڵف و ڕووی حەبیبانی
هەم بۆ نەخۆشان دەرمان و شیفا
بۆ گوڵستان و هەم بۆ نەباتات
هەر ئەتۆی باعیس بۆ نەشئونما
شاترێ نییە چابوکتر لە تۆ
بۆ کاری موهیم ئازانە بڕوا
بۆیە لە عالەم تۆ کرای موختار
کە ببیە قاسید لەبۆ ئەنبیا
تەبلیغی ئەمری ئەنبیا بکەی
مەشریق و مەغریب بە گۆی عالەما
زوو بێ بۆ لای من ڕۆحی شیرینم
ئیشێکی زەروور وا لە من قەوما
ئەم نامەم نووسی بە گیان و بە دڵ
بۆ برادەر و دۆست و ئاشنا
ئەبێ بە گورجێ بیبەی بۆ واژەاعلام
بیدەی بە دەستی جەنابی کوێخا
زۆر بە چاکی خۆی بیخوێنیتەوە
هەم بۆ شێخ ئەحمەداعلام، هەم سەید عەبدوڵڵااعلام
ئیستیدعا ئەکەم لە قاپی ئەحەد
دوور بن لە دەرد و ئالام و بەڵا
مەقسەدم ئەوە ئەی ڕۆحی ڕەوان
لەپاش تەبلیغی سەلام و دوعا
شایەد تێ بگەن کە مەتڵەب چییە
نەک هەر لام سەر لام بیخەنە ئەولا
ئەو سەید عەبدوڵڵایاعلام بانەیی مەشهوور
نەک سەید عەبدوڵڵایاعلام جەنابی مەلا
ئەو چون مەلایە موکەللەف نییە
بۆ خۆم ئەزانم ئوسوولی مەلا
ئەگەر واش نەبین هەر پێمان ئەڵێن
هەر ئەڵێ بێنە، مەلا ناڵێ ها
ئەمە مەشهوورە، فەقەت درۆیە
ئەسڵ و ئەساسی نییە بەوەڵڵا
ئەم نەقڵە درۆ کەوتۆتە دوامان
بۆتە شۆرەتی تەواوی دنیا
پێی مار و نانی مەلا و چاوی موور
ئەم سێیە هیچ کەس نەیدی لە دنیا
هەر کەس ئەم شیعرەی مەشهوور کردووە
زۆر ئاوس بووە لە کێری مەلا
دەوڵەتی مەلا شەرع و حەدیسە
کێ سوئالی کرد مەلا بێدەنگ ما
بەڵێ سوئالی شەرعی لە مەلا
بکرێ، نەجیلە گەر جواب نەدا
لە سەد یەکێکم نەدی لە مەلا
بە ئەمری شەرع و بە قەولی ئاغا
بیبێ وەکوو عام دەوڵەتی دنیا
داکەکەیم گا، بە کێری کوێخا
لەناو ئەم شیعرە تایەفەی مەلا
کونەمشکیان لێ بۆتە سەرا
مەلای قوڕبەسەر لە هیچ جێگایێ
ناوێری بکا ئیددیعای سەخا
چی کا کە نەیبێ، چ بدا بە خەڵق
وا خەڵقی ئەڵێن ڕەزیلە مەلا
مەلا هەر ئەبێ عالەم بیداتێ
ئەگەر نەیدەنێ مەجبوورە بڕوا
ناماقووڵی کرد، سەری دا لە بەرد
هەر کەس ئەو بەیتەی خستە دوا مەلا
ئەمر بە مەعرووف، نەهی لە مونکەر
لازمە بیکەن تەواوی مەلا
موافیقی شەرع ئەگەر ئەم دوانە
یەک لە مەلایان بەجێ نەهێنا
ئەوە زۆر حەقە پێی بڵێن بەخیل
نەک بۆ نانێک و دوو سێ پیاڵە چا
مەلا کە نەیبوو بۆ دین تەبلیغات
یەخەی ئەگیرێت لە دنیا و عوقبا
ویساڵیتخلص بەسیە تۆ خەریکی چیت
ئەمجا بەحسەکەت وەرگێڕە سەر کا
لە مەڕ و هێسر، ماین و وشتر
یەعنی لە هەموو سەروەتی دونیا
زیاتر لە لوتفی حەزرەتی باری
نیمە بە غەیری یەک تاقە مانگا
سێ ڕۆژە ئەویش وەکوو ڕەمەزان
هەر بە ڕۆژووە، هیچ نییە بیخوا
صائم الدهرعربیە، قائم الليلعربیە
ڕوو لە تاعەتە، خوا لێی قوبووڵ کا
مەشغووڵی سەوم و سلووکە دائیم
قەت غافڵ نییە، وەک کاکە ئەوزا
مەشهوورە ڕۆژی ئیلیاس و خدر
ئەویش ئەیگرێت بە نیازی کا
پێی ئەڵێم وا تۆ مردی لە برسا
ئەڵێ لێم گەڕێ جارێ قەیناکا
ڕۆژوو ناشکێنم تا لە واژەاعلاموە
ئاشنا و کوێخا بۆم نەنێرن کا
وەختێ کام بۆ هات ڕۆژوو ئەشکێنم
لە وەختێ ئیفتار ئەخوێنم دوعا
مەمنوونی کوێخا مارفاعلامیش ئەبم
وەکوو سالیکان حەمد و سەنای خوا
ئاساری بڕی زستانی ئەمساڵ
مەعلوومە لێتان، هیچ لازم ناکا
زستانی ئەمساڵ، خولاسەی کەلام
بخت النصرعربی بوو، کەوتەوە دنیا
ویساڵیتخلص بێتە خەتمی ئەشعارت
ئیتر هەر تۆ نی و دوو سێ گوێنی کا
بەڵام کاکە گیان کا-کەتان کا بێ
نەک پاش ئاخوڕی بزن و کەر و گا
ئەگەر کا نەبێ قوبووڵی ناکەم
قەیناکا با هەر بمێنێ دەعوا
ئەگەر کا نەبێ، مانگاکە بمرێ
حەقی ئەویشتان مەعلووم دێتە پا
مەعلووم بێ لێتان کای بۆ نەنێرن
ڕۆژی قیامەت دیوان دانرا
کە موقابیل بوو بۆ مورافەعە
موافقی حەق، مەسئوولتان ئەکا
لە واژەاعلام و سنکێاعلام و هەم لە بەردەزەرداعلام
لە مێکووکاناعلام و هەم لە شەمساوااعلام
عەداڵەتی حەق چۆن قوبووڵ ئەکات
مانگاکەی مەلا بمرێ لە برسا
ئەگەر نەینێرن خۆتان ئەزانن
ئەوا ویساڵیتخلص پێی وتن بۆ خوا