موددەتێکە من گرفتارم بە دەس سەوداتەوە

از کتاب:
دیوانی ناری
اثر:
ناری (1874-1943)
 1 دقیقه  3289 مشاهده
موددەتێکە من گرفتارم بە دەس سەوداتەوە
بووم بە داوی چینی زوڵف و پەرچەمی تاتاتەوە
مەنعی قوللابی موژەی ناکەم لە ڕاکێشانی دڵ
بۆ! ئەسیری چاوی مەستی پڕ خەوی ئەیباتەوە
وا سەرم دانا بە عەزمی بەردەبازی ڕێگەکەت
مەرهەمی دەردی سەری من وا بە گەردی پاتەوە
گەر دەپرسی حاڵی پەروانەی دڵم دوور بێ لە ڕووت
وا لە سۆزشدا لە سایەی شەوچرای گۆناتەوە
چاوی خوێن خواری بە خوێنم فێرە، وەک لێوی بە مەی
لێی گەڕێن ئێوە و خودا ئەو شۆخە با بیخواتەوە
شاهی چاوت موڵکی سەبر و تاقەتی بردم بە زۆر
مەسحەفی ڕووی تۆ بە گژیا چێ ئەگەر نەمداتەوە
مێشی خاڵت نافڕێ، بەس باوەشێنی کە بە ناز
چونکە پابەندە بە شەهدی ڕوومەتی زێباتەوە
شین و واوەیلایە ئاساری قیامەت هەڵ دەسێ
گوڵ بەدەن ئەمڕۆ بەرەو مەشریق ئەگەر لا کاتەوە
لەب شەکەر فەرموو بە زوڵفت باوەشێنی با نەکات
مێشی ڕۆحم گەر بنیشێتۆ بە قەندی چاتەوە
خەتتی دەرسی عیشقی ناریتخلص وەک ڕقوومی خاڵەکەت
وا بە لەوحی گەردنی بێ گەردی وەک میناتەوە