بە ئیما دوێشەوێ باڵا نەمامێ
از کتاب:
دیوانی ناری
اثر:
ناری (1874-1943)
1 دقیقه
468 مشاهده
بە ئیما دوێشەوێ باڵا نەمامێ
نەویدی دوو شەمامەی زەردی دامێ
بە ڕەسمی تەهنیەت فەرمووی پەیاپەی
لەبۆ من لێدە موتریب چەن مەقامێ
وەرە ساقی بە یادی چاوی مەستی
دەخیلت بم بە گەردش بێنە جامێ
دڵی میحنەت زەدەم مەسروورە ئەمڕۆ
بە ئوممێدی خەڵاتی خۆش خەرامێ
بڵێن بەو شۆخە نەشکێنێ بە ناحەق
قەراری دوێ، بە عەقڵی ناتەمامێ
گەلێ نەقسە لە باغی سەڵتەنەتدا
لەسەر دووبەی دڵ ئازاری غوڵامێ
هەتا کەی ناریاتخلص فیکری بەتاڵت
هەتیو پەیدا کە بۆ خۆت عەقڵ و فامێ