بە ئاهـ و ناڵە مەشغووڵم لە نەغمەی ساز و تارم چی
ئەم شیعرەی بۆ شێخ مەحموودی حەفیدزادە ناردووە لە ١٩٣١ تا ١٩٣٣ لە ناسریە دەستبەسەر بووە
از کتاب:
دیوانی ناری
اثر:
ناری (1874-1943)
2 دقیقه
1160 مشاهده
بە ئاهـ و ناڵە مەشغووڵم لە نەغمەی ساز و تارم چی
ئەسیری میحنەت و دەردم لە سەیری نەوبەهارم چی
لەگەڵ خاری غەما جووتم، لە عەیشی گوڵشەن ئازادم
نەخۆشی دەردی هیجرانم، لە خۆشیی لالەزارم چی
لە پایەی گردی سەیوانی فیراقت بێ نەوا ماوم
لە ناز و نیعمەت و گەنج و مەتاعی ئەهلی شارم چی
مەحەللەی گۆیژەاعلامی شەوقم سەراسەر پاکی وێرانە
لە کەیف و سوحبەت و سەیران و چەشمەی سەرچناراعلامم چی
بەبێ تۆزی ڕیکابی تۆ، کە چەتری خەسرەوی سەر بوو
لە تەختی مەسنەدی دارا و تاجی شەهریارم چی!
بەبێ سایەی وجودی تۆ، کە سەرمایەی حەیاتم بوو
لە سایە و سێبەری شمشاد و سەروی جۆیبارم چی!
بەبێ شەمعی جەمالی تۆ کە پەروانەی دڵی من بوو
لە شوعلە و شەعشەعەی بەنزین و مەهـ خورشید و نارم چی
هەتا چۆڵی بیابانی فیراقت ماڵ و مەئوامە
لە سەیری قەسری شیرین و لە ئەیوان و تەلارم چی
موریدی میحنەت و دەردم، غەمی تۆ پیر و مەولامە
لە مرقەی سۆفی و هاوار و جەزبەی تۆبەکارم چی!
لە لەوحی سینەما، تا قامەتی ئەلفت خەیاڵم بێ
لە «فێ و ڕێ و شین»ی مەنزڵی بێ یار و تارم چی
تەبیبم غەم، جەفا هەمدەم، ئەلەم هەم قووتە هەم مەرهەم
خەریکی شیوەنم دەم دەم، لە ڕەنج و غەم گوسارم چی
کە بۆ من دەردی دووریی ئافەتی ڕۆح و سەر و ماڵە
لە شۆر و لۆمە و فیتنەی زەمانە و ڕۆژگارم چی!
بە پیری دڵ شکستی تەکیەگاهی چۆڵی «پیران»م
لە زیکری پیری هەوراماناعلام و بەحسی شالیاراعلامم چی!
کە من غەرقی زرێباری غەمی تۆ بم لە بێلوواعلامدا
لە ناڵە و شیوەن و دەرد و غەمی ئەغیار و یارم چی!
مەدینەی ناسریەاعلامی دڵ بە یادی تۆ کە ئاوایە
لە مەعموورەی عیراق و تورک و چین و قەندەهارم چی!
وتی نەفسم! بە خزمەتچی قبووڵم کە، وتی: هەی دەی
لە خزمەتچی سەگ و مەلعوون و پیس و نابەکارم چی!
لەگەڵ بەد ئەسڵدا وەک ئەو، نەتیجەی ئولفەت و مەیلە
کە وا بێ من لە مائیل بوونی مار و گورگە هارم چی!
بڵێ ناریتخلص لە کونجی میحنەت و غەمدا هەتا ماوی
بەبێ «بازی فەرەح» ئاخر لە سەیران و شکارم چی