بۆ غەزەل ئیمڕۆ بە من چاوم بە ناحەق گەڕ دەکەی

بۆ ئەحمەد ئەفەندی
از کتاب:
دیوانی ناری
اثر:
ناری (1874-1943)
 1 دقیقه  835 مشاهده
بۆ غەزەل ئیمڕۆ بە من چاوم بە ناحەق گەڕ دەکەی؟
من بە گزگل ئیحتیاج و تۆ بە لیمۆ شەڕ دەکەی!
من لە بێلوواعلامدا بە بێ ئاو و بەبێ بوڕ کەوتووم
تۆ لە بەغدااعلامدا هەمیشە سەیری بەحر و بەڕ دەکەی
هەمدەمی بازی تەواری بووی لەبۆ سەیر و سەفا
ڕاوەکەو بۆ چی عەزیزی من بە واشەی گەڕ دەکەی؟
دڵ لە غەمدا وشکە هەر وەک پووشی وشکی شارەزووراعلام
تۆ لە من تەکلیفی شیعری شۆخ و تازە و تەڕ دەکەی
مشتەری چونکە نەماوە بۆ مەتاعی نەزمی من
چۆڵە بازاڕی خەیاڵی ناریتخلص گەر باوەڕ دەکەی!