بۆ غەزەل ئیمڕۆ بە من چاوم بە ناحەق گەڕ دەکەی
بۆ ئەحمەد ئەفەندی
لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
1 خولەک
834 بینین
بۆ غەزەل ئیمڕۆ بە من چاوم بە ناحەق گەڕ دەکەی؟
من بە گزگل ئیحتیاج و تۆ بە لیمۆ شەڕ دەکەی!
من لە بێلووناوی تایبەتدا بە بێ ئاو و بەبێ بوڕ کەوتووم
تۆ لە بەغداناوی تایبەتدا هەمیشە سەیری بەحر و بەڕ دەکەی
هەمدەمی بازی تەواری بووی لەبۆ سەیر و سەفا
ڕاوەکەو بۆ چی عەزیزی من بە واشەی گەڕ دەکەی؟
دڵ لە غەمدا وشکە هەر وەک پووشی وشکی شارەزوورناوی تایبەت
تۆ لە من تەکلیفی شیعری شۆخ و تازە و تەڕ دەکەی
مشتەری چونکە نەماوە بۆ مەتاعی نەزمی من
چۆڵە بازاڕی خەیاڵی ناریناسناوی ئەدەبی گەر باوەڕ دەکەی!