نەفەس سەمتوورە سینەم ساز و دڵ نەی

لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
 1 خولەک  1875 بینین
نەفەس سەمتوورە، سینەم ساز و دڵ نەی
حیکایەت خوانی دووریی تۆن پەیاپەی
بە زیکری تۆ وەکوو سۆفی هەمیشە
مەقاماتی فنا في اللّهعەرەبی ئەکەم تەی
چ شیرینە لەگەڵ شەهدی حزوورا
لە تۆ خەندە و لە من ئاوازی ئۆخەی
ئەگەر سایەی سەری تۆ بێ بە تاجم
چ موحتاجم بە تاج و ئەفسەری کەی
غەزەل قەت نابڕێ هەرگیز بە باڵات
دەزانم بۆ کەوا مایل بە تاقەی
لە مەیخانەی خەیاڵی شەوقی تۆدا
بە نەشئەی یادی تۆ دڵ مەستە بێ مەی
لە عەکسی بادە ساقی وا لە مەیدا
قەدەح فنجانە ئازا تێکە سا دەی
لە وشکی وا نەمامی باغی نەزمم
بە پووشی ڕیشی سۆفی بوو شکۆفەی
بەسەر چوو دوور لە تۆ، باغی خەیاڵات
نە بوونی ما، نە بۆنی ما، نە غونچەی