جەژنە لە هەموو لا بە یەقین یارییە ئیمڕۆ
از کتاب:
دیوانی ناری
اثر:
ناری (1874-1943)
1 دقیقه
488 مشاهده
جەژنە لە هەموو لا بە یەقین یارییە ئیمڕۆ
ڕۆژی تەرەب و عیشرەت و بێدارییە ئیمڕۆ
جێگەی فەرەح و شادی و ئازادییە بێ شک
وەعدی کەرەم و مەرحەمەتی بارییە ئیمڕۆ
پابەندی ئەلەم، هەمدەمی غەم، یاوەری میحنەت
هەمرازی جەفا، دوور لە سەفا، ناریتخلصیە ئیمڕۆ