جەژنە لە هەموو لا بە یەقین یارییە ئیمڕۆ

لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
 1 خولەک  460 بینین
جەژنە لە هەموو لا بە یەقین یارییە ئیمڕۆ
ڕۆژی تەرەب و عیشرەت و بێدارییە ئیمڕۆ
جێگەی فەرەح و شادی و ئازادییە بێ شک
وەعدی کەرەم و مەرحەمەتی بارییە ئیمڕۆ
پابەندی ئەلەم، هەمدەمی غەم، یاوەری میحنەت
هەمرازی جەفا، دوور لە سەفا، ناریناسناوی ئەدەبییە ئیمڕۆ