کە جێ جیلوەی ڕوخی والایە ئیمڕۆ
لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
1 خولەک
565 بینین
کە جێ جیلوەی ڕوخی والایە ئیمڕۆ
سولەیمانیناوی تایبەت ئەڵێن ئاوایە ئیمڕۆ
حیجاز ئاسا لە سەفحەی خاکی ڕۆما
حەقیقەت شاری بێ هەمتایە ئیمڕۆ
لە سایەی تۆیە وا ڕەونەق شکێنی
شکۆهی بەسرەناوی تایبەت و بەغداناوی تایبەتیە ئیمڕۆ
لە نێو فنجانی دڵدا خوێنی جەرگم
وەکوو قاوەی یەمەن ئاسایە ئیمڕۆ
ئەگەر جۆیایی ئەحواڵی عەجەم بێ
سەراپا شۆڕش و غەوغایە ئیمڕۆ
لە هەر جێگە مەقام و داستانێ
لەتیفی عەکسی ئەحمەدشاناوی تایبەتیە ئیمڕۆ
مەشایەخ گەر ڕەواجی دا بە سالار
لەسەر شا ئەهلی دڵ بەرپایە ئیمڕۆ
نەفەرمووی بێ هونەر ئاخر بە تۆ چی؟
مەلا بۆ کۆمەکی ئازایە ئیمڕۆ
لە دنیادا هەتا ناریناسناوی ئەدەبی بمێنێ
بە دەست و دڵ لە لایان شایە ئیمڕۆ