ئەی لەعلی لەبی یار عەقیقی یەمەنی تۆ
لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
1 خولەک
681 بینین
ئەی لەعلی لەبی یار، عەقیقی یەمەنی تۆ
یا غونچەیی نەشگوفتەیی باغ و چەمەنی تۆ
بەم تەرزە عەتر بێزی دەکەی دیارە لە دڵدا
ئەی خاڵی سیامیشکی خەتا و خوتەنی تۆ
شیشەی دڵەکەم کەن بە سەری تیری نیگاهت
وا دیارە بە چاوا، بتی پەیمان شکەنی تۆ
سبحانك لا حول و لا قوّة إلاّعەرەبی
باللّهعەرەبی چ شیرین و چ نازک بەدەنی تۆ
تەئریخی خەیاڵی فەلەکولئەعزەمی وەجهت
تەسویری گەلێ سەعبە بەبێ گۆی زەقەنی تۆ
بێ زیارەتی قوببەی حَجَرُالأسوَدعەرەبیی خاڵت
تامی چییە چای زەمزەم و گۆشەی دەهەنی تۆ
چین چین لە سەری گەنجی ڕوخت حارسە ئەمڕۆ
تەرسابەچەیی زوڵفی شکەن دەر شکەنی تۆ