هەتا سایەی بە هەمسایەی هوما بوو
لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
1 خولەک
776 بینین
هەتا سایەی بە هەمسایەی هوما بوو
هوما وەک سێبەری بێ سایە مابوو
وتم زەخمی موژەی دەرمانی مەرگە
کە چی فەرموویە دەردی بێ دەوا بوو
مەگەر عومرم لە بۆ وەسڵی بە بادەم
کە شانەی پەرچەمی بادی سەبا بوو
بە گریەم پێکەنی و دڵ کەوتە خەندە
کە یەعنی عوقدەیی موشکیل گوشا بوو
ترازووی زوڵفی ڕۆژ و حوسنی کێشا
تەفاوت هەر لە ئەرزۆ تا سەما بوو
خەتی توڕڕەی شکستەی بۆیە حەل بوو
لە شەودا کوڵمی بێ شەم شەوچرا بوو
نەما مەیلی بە چا ساقی لەمێدا
شەکەرخەندە بە ڕەنگی مەی کە چا بوو
ئەگەر کەوسەر لە عاشق مەنعە بۆ چی
خەمی زوڵفی کەمەندی ئەولیا بوو؟!
کە تەوقی غەم ئەزەل تەقسیم کرا دیم
ئەوی تەوقی لە ملدا بوو مەلا بوو!
لە گەنج و دەوڵەتی نەزم و غەزەلدا
وەکوو نالیناوی تایبەت غەنی، ناریناسناوی ئەدەبی گەدا بوو