خەمیی پشتی بەنی ئادەم بە باری ژن نەبوو چی بوو

لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
 1 خولەک  780 بینین
خەمیی پشتی بەنی ئادەم، بە باری ژن نەبوو چی بوو؟
ئەساسی غوربەتی ئادەم، بە باری ژن نەبوو چی بوو؟
ئەگەر هارووت و مارووتناوی تایبەتن، لە چاهی زیللەتا جووتن
بە فیتنەی چاوی مەستی پڕ خوماری ژن نەبوو چی بوو؟
ئەگەر قابیل بە قاتڵ بوو، لە حەق بێ مەیل و غافڵ بوو
سەبەب گوڵزاری ڕوخساری عوزاری ژن نەبوو چی بوو؟
لە کێوی بێستوونناوی تایبەتی میحنەتا، فەرهادی بێ مەئوا
پەرێشان و پەشێو و داغداری ژن نەبوو چی بوو؟
نەمامی کەوکەبەی شیرین لە وەختی میهری فرزەندی
لەسەر باغی گوڵی بۆس و کەناری ژن نەبوو چی بوو؟
ئەگەر بێژەنناوی تایبەت موقەیید بوو لە چاهی شاهی تورکانا
بە حەلقەی داوی زوڵفی خار و ماری ژن نەبوو چی بوو؟
ئەگەر مەجنوونە، شەیدایە، بە شێتی وێڵی سەحرایە،
بە دڵ ڕەنجوور و بێ سەبر و قەراری ژن نەبوو چی بوو؟
لە زیندانی جەفادا، بێ سەفا ما، ماهی کەنعانی
بە مەکر و داوی تەزویری بەکاری ژن نەبوو چی بوو؟
مەلا وەک تاقمی شێخ و بەگی داماو و بێچارە!
سەرئەفگەندەی چەپۆک و دەردەداری ژن نەبوو چی بوو؟