تا کەی بە ستەم مایلی ئەی چەرخی جەفاجۆ
از کتاب:
دیوانی ناری
اثر:
ناری (1874-1943)
1 دقیقه
606 مشاهده
تا کەی بە ستەم مایلی ئەی چەرخی جەفاجۆ
تا کەی لە غەمت زاری و فەریاد و خودا ڕۆ
تا کەی ڕەوشی کەچ ڕەوی و فیتنە فرۆشی!
بۆ نەهبی فەرەح، دەورە و جەولانی تەکاپۆ؟
بۆ نیتە لەگەڵ ئەهلی خیرەد میهر و وەفا تۆ؟
بۆ ئەهلی شەرەف عاجز و بێزارە لەدەس تۆ؟
بۆ خەسمی لەبۆ ساحیبی عیرفان و سەداقەت؟
بۆ یاری لەگەڵ تاقمی بەدتینەت و بەدگۆ؟
بۆ ئالی عەلی پارە بووە جەرگی لە داخت؟
وەک جەرگی عیراقی بە دەمی تیری هولاکۆاعلام
میهرت کە نییە، زەحمەتی بێ غایە لە سەرچی
لوتفت کە نییە، میحنەت و ئازار و ئەلەم بۆ؟
کۆلارە چ حوسنی هەیە مەشغووڵە بە سەیران
عەنقا چ گوناهی هەیە مەحبووسە بە قافۆ؟
بۆ زاغی سیەهچەردە، نەزەربازە لە باغا
بۆ بازی سپی وێڵی بیابانە بە داخۆ
ئەی خوو کەچ و کەچ باز و کەچ ئەندێش و عەمەل کەچ
دانێ نەفەسێ یەک قەدەمی چاکە بە ڕاسۆ
دەک تەخت و ئەساست بە دەمێ زێر و زەبەر بێ
وەک نیتە دەمێ گەردش و ڕەفتاری لەسەرخۆ
ناریتخلص لە فیراقی ڕوخی مەنزووری عیراقی
غەرقی عەرەقی ئاهە بەدەم میحنەت و شینۆ