باڵی هوما سێبەری زوڵفی پەرێشانی ژن

از کتاب:
دیوانی ناری
اثر:
ناری (1874-1943)
 1 دقیقه  1001 مشاهده
باڵی هوما، سێبەری زوڵفی پەرێشانی ژن
نافەیی میشکی خەتا: پەرچەمی ئەفشانی ژن
کەعبەیی ئەربابی دین، قیبلەیی خەڵوەت نشین
شەمعی شەریعەت کوژێن، ڕوومەتی ڕەخشانی ژن
بایسی توولی حەیات، عیللەتی فەوت و مەمات
خەندە بە ڕووی نازەوە، ڕوومەتی ڕەخشانی ژن
باغی دڵ و کانی دڵ: گوڵشەنی ڕوخسارییە
گەنجی فەرەح بەخشی دڵ، لەعلی بەدەخشانی ژن
ئایەتی میهر و وەفا، سوورەتی سیدق و سەفا
مەرهەمی دەرد و جەفا، غونچەیی خەندانی ژن
مەرکەزی عەیش و نەشات، زەمزەمی عالی سیفات
چەشمەیی ئاوی حەیات، چاهی زەنەخدانی ژن
مەئمەنی ئەمن و ئەمان، مەلجەئی شێری ژیان
چەتری سەری عاریفان، سێبەری دەربانی ژن
ئەم غەزەلی ناریتخلصیە عیللەتی ناچارییە
ترسە لە بێ نانی و مەخسەرە پێدانی ژن