ئەو کە وا تاقە بە شێوەی پێکەنین

از کتاب:
دیوانی ناری
اثر:
ناری (1874-1943)
 1 دقیقه  609 مشاهده
ئەو کە وا تاقە بە شێوەی پێکەنین
وەردەگێڕێ پیری سەد ساڵە لە دین
تازە سەییادە لە چیناعلامۆ هاتووە
عیدی قوربانە، بە قوربانی دەبین
ئاهوویەکی وەحشە، دڵ وەحشی دەکا
ئەی دڵ ئاگا بە، بە وەحشی دەرنەچین
حەسرەتی زەردیی شەمامەی باخەڵی
عەیشی سوورم پێ دەکا هەر دەم بە شین
ناریتخلص ئەمڕۆ عاجز و ئاشوفتەیە
جەرگی سووتاوە بە هیجری نازەنین