ئەو کە وا تاقە بە شێوەی پێکەنین

لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
 1 خولەک  607 بینین
ئەو کە وا تاقە بە شێوەی پێکەنین
وەردەگێڕێ پیری سەد ساڵە لە دین
تازە سەییادە لە چینناوی تایبەتۆ هاتووە
عیدی قوربانە، بە قوربانی دەبین
ئاهوویەکی وەحشە، دڵ وەحشی دەکا
ئەی دڵ ئاگا بە، بە وەحشی دەرنەچین
حەسرەتی زەردیی شەمامەی باخەڵی
عەیشی سوورم پێ دەکا هەر دەم بە شین
ناریناسناوی ئەدەبی ئەمڕۆ عاجز و ئاشوفتەیە
جەرگی سووتاوە بە هیجری نازەنین