هەی زومرەی خاریجە ڕۆحم بە فیداتان
دەربارەی کچێکی ئەرمەنییە کە بۆ کوڕێک موسڵمان بووە
لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
2 خولەک
608 بینین
هەی زومرەی خاریجە ڕۆحم بە فیداتان
بۆ غیرەت و بۆ هیممەت و بۆ عەهد و وەفاتان
بێ فائیدەیە لافی عەجەم بۆ چی کە ئێوە
کاری سەری سەد نێزە ئەکا، زەخمی نیگاتان
گەر لەشکری ئینگلیزە، وەگەر فەوجی فەرەنگە
ساحیب زەفەرن، سەد قەل و بەردێکە لە لاتان
ئیمامی عەلیناوی تایبەت، یاوەری ئەم فەوجە غەریبە
سەرهەنگە عومەرناوی تایبەت، حەزرەتە سەرتیپی سوپاتان
دەک من بە فیدای، یاوەر و سەرعەسکەری وابم
قوربانی سەر و گەردنی سالاری وفاتان
سستی مەکەن ئەی مەجمەعی ئەسحابی هیدایەت
یاڕەب لە منی خەستە کەوێ تیری قەزاتان
پەردەدڕی هەر دوژمنە، خۆ هەیبەتی ئێوە
تیغی هونەری خەنجەری خوێنڕێژی جەفاتان
جەللادی سەری ئەرمەنی ئێوەن بە ئیشارەت
گەردن شکەنی ---دەقی نائاشکرا بای چاکی کەواتان
چون ئەو کچە زۆر تالیبە بۆ دینی محەممەد
دەس هەڵ مەگرن ئێوە بن و زاتی خواتان
کاری چییە وا بێ هونەری بەهجەت ئەفەندی
شابەندەری کۆنە قەرەچی، تف لە حەیاتان
عەیبی نییە وا تەجرەبە کەن، خێرە بە دینم
ئەووەڵ بەسەر ئاور، دووە شمشێری قەزاتان
مومکین نییە تەعریفی وەفاتان بە حیکایەت
خاریجە لە تەحریری قەڵەم، وەسف و سەناتان
هەرچەندە بە جیسمانی ئەمن غایبم ئەمما
بەخوا دڵەکەم سابیتە هەر لەحزە لەلاتان
خاڵین لە خەلەل، هەر یەکە مومتاز و ڕەشیدن
ئەهلی عولەما و حاجی و ئەسحابی گەداتان
شێری زەفەری دەوڵەتی ئەربابی نەجاتن
دانەی گوهەری ڕۆمن و ئێرانە بەهاتان