لە میوەی وشکی پایز شاهەکەم هۆشت بە پیرۆز بێ
بۆ شێخ عوسمانی سیراجەددینی ناردووە بۆ دووڕۆ
از کتاب:
دیوانی ناری
اثر:
ناری (1874-1943)
1 دقیقه
837 مشاهده
لەسەر پاکەتەکە ئەمەی نووسیوە:
لە میوەی وشکی پایز شاهەکەم هۆشت بە پیرۆ بێ
ئەبێ بەشمان بنێری با بەسەر شانی بەشیرۆ بێ
دەقی نامەکەی:
شتێکی نەفسی خۆتم بۆ بنێرە
هەتا بیکەم بە سورمەی دیدە لێرە
وەلەو دەسماڵی پەنجەی پاکی تۆ بێ
وەیا پەلکی لە چاکی چاکی تۆ بێ
وەیا گەردێ لە سورمەی خاسی چاوت
وەیا عەکسێ حیکایەت کا لە ناوت
وەیا نوقڵێ لە نەقڵی لێوی تۆ کا
بەیاناتێ لە میوەی لێوی تۆ کا
وەیا یەک دانە قاوەی پڕ مەزە و تاڵ
وەیا یەک دانە سێوی ناسک و ئاڵ
وەیا یەک دانە قەزوانی بە شینی
موشابیهـ بێ بە خاڵی تورکی چینی
وەیا یەک دانە کەشکی چاکی کوردی
بە لەززەت نادر و مایل بە زەردی
وەیا مسقاڵە میسکێکی خەتا بێ
وەیا یەک قەترە عەترێکی دەوا بێ
ئەگەر مومکین نەبوو دەنکێ لەمانە
ئەمن ڕازیم بە تۆزێ ڕازیانە
کە دڵ پڕ ئێش و نۆشی دەردی دووریم
پەرێشانی فیراق و بێ سەبووریم
هەتاکەی ناریاتخلص شۆخی بە پیری
لەبەر چی چوو لە دەس، قانونی ژیری