دڵ بەبێ تۆ ماوەتۆ بێ شەوق و نوور

بۆ شێخ مەحموودی حەفید
از کتاب:
دیوانی ناری
اثر:
ناری (1874-1943)
 1 دقیقه  747 مشاهده
دڵ بەبێ تۆ ماوەتۆ بێ شەوق و نوور
عاجز و مات و حەزین و بێ سروور
حەیفە قەسری تۆ بمێنێتۆ بەبێ
نەزم و گوفتاری غوڵامی بێ قسوور
وا لە سەرما بێ حەواسیی بێ قیاس
وا لە دڵما غەم، بە خەروار و کلوور
ڕەونەقی ئاوازەیی بولبول نەما
وا لە بازاڕی ڕەواجا لوورە لوور
پرچی دەروێشە، بە دەم باوە ئەڕۆ
هەر وەکوو پووش و پەڵاشی شارەزوور
مێزەری شێخ و مەلا بۆ زیکری مەوت
بوو بە ئاڵایی مەزاران و قبوور
ڕۆژی عەقڵ و فەهم و عیلم و دانشە
نەک خەیاڵاتی پڕ و پووچ و غروور
کوشتەراتی خستە باغی مەعریفەت
تاوە تەرزە و بادەوەی فیسق و فجوور
قیمەتی عیلمی مەلا وەک گاڵە تاڵ
وا شکاوە سەربەسەر ناچێ بە توور
دەوڵەتی وێرانەیی ئێرانە وا
جیلوە ئارا وەک زەمانی سەلم و توور
بوو لە بۆ ئیمدادی فەیزی ئەحمەدی
بێ نفووزە، خەرقە ڕەش، یا میری سوور
وا بە بادەی میحنەت و دەرد و ستەم
سەد دڵی دانا شکا، هەر وەک بلوور
شانە بۆ سۆفی ئەبەد لازم نییە
مێزەری ناوێ مەلا، تا نەفخی سوور