ئەی پادشەهی مەملەکەتی خەڵوەتی حزوور
بۆ شێخ حیسامەددین
از کتاب:
دیوانی ناری
اثر:
ناری (1874-1943)
1 دقیقه
708 مشاهده
ئەی پادشەهی مەملەکەتی خەڵوەتی حزوور
قوتبی مەدار و مەرکەز و مەقسوودی خوار و ژوور
داراییی تاجی مەسنەدی ئیقلیمی مەعریفەت
دانا بە سۆزی دڵی عاشقانی دوور
هەر وەک مەقامی عیززەت و ئیدارکی پاکی تۆ
حوسنت لە چاوی مونکیری ناپاکی بەد بە دوور
چۆن بوو پیادەیی شاهی ڕوخت نیسبەتی نەبوو
ماوم لە ماڵی کولبی غەما تا بە نەفخی سوور
عاریف کە کاکە شێخە بە ئەوزاعی حاڵی من
شەرح و بەیانی بەختی بەدم کەی دەبێ زەروور