چونکە بازاڕی غەزەل ما بێ ڕەواج

از کتاب:
دیوانی ناری
اثر:
ناری (1874-1943)
 1 دقیقه  510 مشاهده
چونکە بازاڕی غەزەل ما بێ ڕەواج
ئێستە من مەشغووڵی جاوم، ناعیلاج
تاجری بێ مایەم و هەردەم بە زۆر،
پێم دەکا هەی شاڵی شەش پێ ئیحتیاج
موڵکی تەن بێ مەزرەعەی دڵ ماوەتۆ
تەرح و مونها بوو لە تەکلیف و خەراج
کەی دەبێ جەمعیەتی خاتر لەبۆم؟
تا وجوودم لۆکە بێت و غەم هەلاج
سەیری ساز و مەیکەدە لەم عەسرەدا
بوو بە فەرزی عەینی و سوننەت بە باج
زوڵمەتی جەهلە و نەما بەرقی «حیسام»
بێ بەها ما شەعشەعە و شەوقی سیراج
بەختە ئەسبابی شکۆهـ و سەڵتەنەت
کەی بە تەختەی تەختی دارینە و بە تاج
وا لە ترسی غەم لە ناریتخلص ڕەم دەکا
دەم بە دەم وەک سەیدی وەحشی ئیبتیهاج