بێ قەباحەت گەر حەواڵەی تیری موژگانم ئەکا

از کتاب:
دیوانی ناری
اثر:
ناری (1874-1943)
 2 دقیقه  2696 مشاهده
بێ قەباحەت گەر حەواڵەی تیری موژگانم ئەکا
مەنعی ناکەم، خۆشە فریادم، بە خۆشخوانم ئەکا
من کە مەجبوورم، بە مەحکوومی غوڵامانی دەری
شۆڕشی عیشقی ڕوخی، موحتاجی دەربانم ئەکا
گەر بە تیری عیشوە جەرگم پارە کا گاهێ بە ناز
ماڵی ئاوا بێ بە خەندەی لێوی دەرمانم ئەکا
من شکاتی دڵپەرێشانیم لە گێسوی کردووە
ئەو حەواڵەی مەحکەمەی زوڵفی پەرێشانم ئەکا
من بە خۆشخوانی کە مەشهوورم لە باغی عیشقدا
ئەو بە سوختەی بولبولی بێ نوتق و نادانم ئەکا
من لە گۆشەی مەدرەسەی عیشقی، مەسائیل حەل ئەکەم
ئەو بە شاگردی خەلیفەی دەرسی تیفلانم ئەکا
من بە ئوممێدی عەقیقی لێوی حەککاکی ئەکەم
ئەو بە تیفلی عاشقی نارنجی بۆستانم ئەکا
با موشیری چاوەکەی پرسێ لە خونکاری موژەی
لەشکری غەمزەی لەسەرچی تیرەبارانم ئەکا؟
گوڵشەنی حوسنی کە چونکە ئاوی ئەشکی دیدەمە
خەتتی ڕەعدی ناڵە و گریان و بارانم ئەکا
میم دەمی و ئەلف بینی، چیمە زوڵفی عەنبەری
تا وەزیفەم بێ لە ڕوویا، بەندەفرمانم ئەکا
وا موشەووەش بوو، وەکوو حاڵم، خەیاڵم ناریاتخلص
هەروەکوو وەحشی، بەشەر وەحشەت لە دیوانم ئەکا