موژدەی نەسرەتە لە هەموو لاوە
جەنگی دووەم
از کتاب:
دیوانی مەزڵووم
اثر:
مظلوم (1916-1955)
1 دقیقه
473 مشاهده
موژدەی نەسرەتە لە هەموو لاوە
ئەڵمانیان شکان، گەڕاوە دواوە
لەشکری چەرچڵ وەک شێری جەنگی
هێتلەری تەواو هێنایە تەنگی
ئیتالیای لێکرد وا پشتی شکا
نفوزی نازی لای چرچیڵ نەما
هێتلەر هاتووە دوژمن بکوژێ
هەر خۆی لە مەیدان خوێنی ئەڕژێ
کردەوەی وایە لە زووەوە ئەڵمان
شەڕی خۆ تڕێن ئەکا بێگومان
***
کوا هەراو گوڕەو گەزافی هێتلەر
ئەیووت ئەیگرم میسرو سکندەر
ئەو دنیای بە گای بێ کاوان زانی
بگرێ و بکوژێ و بکا تاڵانی
لە بۆ ڕیشی هات سمێڵی نا بان
کردەوەی وایە هێتلەری تاوان
لای ئینگلیز، ئەڵمان نییەتی نگین
وەک شەڕی پێشوو ئەیباتە بەرلین